بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خۆدزینەوە لە وەڵام رێکاری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی بۆ دیاردە کۆمەڵایەتییەکان

پاک کردن صورت مسألە راهکار همیشگی جمهوری اسلامی برای معضلات اجتماعی
نوێنەرى خومەینى شار لەبرى بەدواداچوون بە دەستدرێژیکردنى سەر کچە ئەفغانییەکە داواى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆکى ئورژانسى کۆمەڵایەتى بوو
posted onJune 6, 2018
noبۆچوون

 

ڕەزا جەعفەرى شەممە ١٢ى جۆزەردان لە گفتوگۆیەکدا  لەگەڵ هەواڵنێرى ئیلنا لەبارەى دەستدرێژیکردنە گرووپییەکەى سەر بەهارە کچۆڵە ئەفغانییەک لە شارى خومەینى شار گوتى: "حەوتووى پێشوو کچۆڵەیەکى ئەفغانى کە لەبەرامبەر ماڵەکەیاندا خەریکى یاریکردن بووە، لە لایەن سێ پیاوەوە دزراوە و دواتر دەستدرێژى کراوەتە سەر و چەند سەعات دواتر لە کاولگەیەکدا فڕێ دراوە".

هەواڵنێرى دەنگى ئەفغان (ئاوا) بەر لە بڵاوبوونەوەى ئەم هەواڵەى ئیلنا، لەگەڵ محەمەد ڕەزا کەریمى مامى ئەم کچە پەنابەرە قسەى کردبوو و گوتبووى بەهارە تەمەنى پێنج ساڵە و حەوتووى پێشوو دەستدرێژى کراوەتە سەر. کەریمى زیاتر گوتبووى کە "بەهارە ئێستا تەندرووستى باشتر بووە و پۆلیسى خومەینى شار بەڵێنییان پێداون کە بەدواى ئەم پرسەوەن و بنەماڵەکەیان بە جێبەجێنەکردنى بەڵێنى پۆلیس پرسەکە ئاشکرا دەکەن" بەڵام هێشتا تاوانباران دەستگیر نەکراون.

هەواڵى دەستدرێژیکردنە سەر ئەم کچە پێنج ساڵە ئەفغانە لە ٩ى جۆزەردانەوە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرا بوو، بەڵام بەرپرسانى ئێرانى ددانیان پێدا نەدەنا تا ئەوەى کە سەرۆکى ئۆرژانسى کۆمەڵایەتى وڵات هەواڵەکەى بڵاو کردەوە.

لەبرى بەدواداچوون و گرتنى تاوانبارانى ئەم دەستدرێژییە، سەید محەمەد جەواد ئەبتەحى ئەندام پەرلەمانى خومەینى شار داواى لادانى سەرۆکى ئۆرژانسى کۆمەڵایەتى کردووە، چونکە هەواڵەکەى بڵاو کردووەتەوە. لە نامەیەکدا کە ئەبتەحى بۆ دکتۆر موحسینى بەندپى سەرۆکى ڕێکخراوى تەندرووستى وڵات نووسیویەتى، هاتووە: "هەروەک ئاگادارن کە بەڕێز جەعفەرى سەرۆکى ئۆرژانسى کۆمەڵایەتى لە کردەیەکى ناشیانە هەواڵى دەستدرێژیکردنە سەر کچە ئەفغانییەکەى لە شارى خومەینى شار بڵاو کردووەتەوە" و ئەبتەحى نووسیویەتى کە نە هێشتا دیارە و نە دەستدرێژییەکە پشتڕاست کراوەتەوە و نە دیارە کە چەند کەس بوون و نە دیارە کە منداڵەکە خەڵکى کوێیە و پاڵنەرى کەسەکان چی بووە، جەعفەرى هەواڵەکەى بڵاو کردووەتەوە.

لە دوو ساڵى ڕابردوودا ئەمە سێیەمین جارە کە هەواڵى دەستدرێژى کردنە سەر کچانى ئەفغانى بڵاو دەبێتەوە، تەنیا بەو جیاوازییەى کە ئەم جارە بەهارەیان نەکوشت.

نەورۆزى ئەمساڵ لە مەشهەد پیاوێک ددانى نا بە دەستدرێژى و کوشتنى ندا کچێکى حەوت ساڵەى ئەفغانى و لاشەکەى لە نێو پلاستیکێکى زبڵ پێچابووەوە و لە شارۆچکەى ڕەجایی فڕێی دابوو. پێش لەوەش، کچۆڵەیەکى ئەفغانى دیکە لە ساڵى ١٣٩٥ لە لایەن ئەمیر حوسەین پوور جەعفەرى بە ناوى ستایش قوڕەیشى دەستدرێژى کرایە سەر و پاش ئازارى جنسى دەیکوژێت و هەوڵ دەدات لاشەکەى بە تێزاب بسووتێنێت.

خومەینى شارى ئیسفەهان یەکێکە لەو شارانەى کە ئەم تاوانەیان تێدا زۆرە، کە بەنێوبانگترینیان دەستدرێژى سێکسى و بە کۆمەڵى ١٤ پیاو بۆ سەر  ٦ ژن بوو لە ساڵى ١٣٩٠.

پاک کردن صورت مسألە راهکار همیشگی جمهوری اسلامی برای معضلات اجتماعی