بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گوللە تۆپێکى شەڕى هەشت ساڵە بنەماڵەیەکی کوردی کردە قوربانى

قربانی شدن 6 عضو یک خانوادە بر اثر انفجار گلولە توپ جنگ هشت سالە
ئەوڕۆ سێشەممە ١٥ـی جۆزەردان بە هۆى تەقینەوەیەک لە نێو ماڵێکى گوندى شێخ سلەى سەلاسى پارێزگاى کرماشان، پێنج کەسى بنەماڵەیەک بریندار بوون کە بە هۆى خراپی باری تەندروستییان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەى سەلاس و کوڕە گەورەى ئەم بنەماڵەیە بە هۆى قورسى برینەکەیەوە گیانى لەدەست دا.
posted onJune 5, 2018
noبۆچوون

 

ئەم ڕووداوە کە لە گوندى سنوورى و بوومەلەرزەلێدراوى 'شێخ سلە'ى سەلاس باوەجانى ڕووى داوە، بە هۆى تەقینەوەى گوللە تۆپێکەوە بووە کە هەم ماڵەکەى وێران کرد و هەم جەلیل فەلاح کوڕە گەورەى بنەماڵەکە گیانى لەدەست دا و دایکی پیرۆز و سێ خوشکی و هەروەها برایەکى دیکەی بە ناوى خەلیل بە سەختى بریندار بوون.

یەکێک لە خزمەکانى ئەم بنەماڵەیە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت "جەلیل فەلاح کە لە بوومەلەرزەلێدراوانى شێخ سلە بوو، باوکى کۆچى دوایی کردبوو و خۆى نانهێنەرى بنەماڵەکەى بوو و لە ڕێگەى ڕاوەماسییەوە بنەماڵەکەى دەژیاند. گوللە تۆپەکەى دۆزیبووەوە و ویستبووى بە هۆیەوە ماسى ڕاو بکات، بەڵام لە نێو دەستانیدا تەقییەوە و خۆى بووە قوربانى".

سەرچاوەى هەواڵى ئاڤاتودەى لە نێو گوندەکەوە باسى لەوە کرد کە "جەلیل چەند خوشک و براى هەن کە هەموویان نەخۆشیی ئێم ئێس ـیان هەیە و بێهزیستى هیچ مووچەیەکى بۆ نەبڕیونەتەوە و یارمەتییان نادات و چەند ساڵێک بەر لە ئێستاش برایەکى خۆى کوشتبوو".

شایەنى باسە ئەم گوللە تۆپە لە تەقەمەنییە بەجێماوەکانى شەڕى هەشت ساڵەى کۆمارى ئیسلامى ئێران و ڕێژیمى سەدام حوسەینە کە تا ئێستا بە هۆى تەقینەوەیان گیانى زۆرێک لە خەڵکى ئەم ناوچەیەیان کردووەتە قوربانى.