بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆژی ژن لە دونیا چۆن رێزی لێگیرا

ڕۆژی ژن لە دونیا چۆن رێزی لێگیرا
AvaToday caption
posted onMarch 10, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆژی ژن ئەوساڵ بە پێی ڕەواڵی باو لە زۆربەی شارەکانی دوونیا بە ئامانجی درووستکردنی هەستیاری زۆرتر بەرامبەر بە باسی یەکسانی نێوان ژن و پیاو بەڕێوەچوو.

 

تورکیە

تورکیە

 لە شەقامی ئیستیقلال پۆلیس گازی فرمێسک ڕێژی لە دژی خۆپێشاندەران بەکارهێنا. ئەو ژن و پیاوانەی بۆ ڕیزگرتن لە هەشتی مارس لە ناوەندی شاری ئیستانبوڵ کۆ ببوونەوە درووشمیان دەدا ئێمە بێ دەنگ نابین، ناترسین و گوێڕایەلیش نابین.

پۆلیس ڕێگەی خۆپێشاندەرانی گرتبوو و بە کەڵکوەرگرتن لە سەگ و گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی ژنان و پیاوانی بەشدار لە ڕێوەڕەسمەکەدا دەدا.

 

نیو ملیۆن خۆپێشاندەر لە مادرید و باڕسلۆن

نیو ملیۆن خۆپێشاندەر لە مادرید و باڕسلۆن

لە سەرتاسەری ئیسپانیا بەشێکی بەرچاو لە ژنان، ڕۆژنامەنووسان هاتبوونە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر دۆخی دارایی نیشان بدەن. مانۆئێلا کارمنا شارەداری مادرید لەگەڵ خۆپێشاندەران بوو. دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ژمارەی دانیشتووانى بەشدار لە شەقامەکانی مادرید و بارسلۆنیان بە نیو ملیۆن کەس خەمڵاند.

 

پاریس بووە ناوەندی کۆبوونەوەی هەزاران کەس

پاریس بووە ناوەندی کۆبوونەوەی هەزاران کەس

هەزاران کەس لە فەڕانسە بۆ ڕێزگرتن لە هەشی مارس هاتنە سەر شەقامەکان. لە پاریس خۆپێشاندەران بە هەڵگرتنی پلاکاردگەلێک بە ناوەڕۆکی بەرابەری حەقدەستی ژنان و پیاوان درووشمیان دەدا کە ئیتر بێدەنگ نابن. هەر لەو ڕۆژەدا یەکەمین خەڵاتی سیمۆن وی لە لایەن چالاکانی مافەکانی ژنان لە فەڕانسە پێشکەش بە چالاکێکی کامێرۆنی بە هۆی هەوڵەکانی لە دژی بە زۆر بەشوودانی کچان کرا.

 

دەوڵەتییەکانی پوڕتەگال خولەکێک بێدەنگیان بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی توندوتیژی بنەماڵەیی ڕایگەیاند

دەوڵەتییەکانی پوڕتەگال خولەکێک بێدەنگیان بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی توندوتیژی بنەماڵەیی ڕایگەیاند

لە ساڵی ڕابڕدودا ١٢ ژنی پورتوگاڵی قوربانی توندوتیژی بنەماڵەیی بوون و گیانیان لە دەست داوە، ئەو ئامارە زۆرترین ڕێژەی کوشتنی ژنانە لە دە ساڵی ڕابڕدوودا. پەرەستارانی پورتوگاڵی بە پۆشینی بەرگی سپی و بە دەستەوەگرتنى گوڵی سپی لە شەقامەکانی لیسبۆن ئامادە بوون و خوازیاری دۆخێکی باشتری کاری بوون.

 

هەزاران ژن لە ئارژانتین کۆ بوونەوە

هەزاران ژن لە ئارژانتین کۆ بوونەوە

لە شاری بۆینس ئایرێسی پێتەختی ئاڕژانتین ژنان لە شوێنی پەڕڵەمانی ئەو وڵاتەوە هەتا مەیدانی مێژوویی پالازادی مایو ڕێپیوانیان کرد. خۆپێشاندەران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژی توندوتیژی دژی ژنان درووشمیان دەدا یەک دانەش زۆرە کە مەبەستیان ئەوە بوو تەنانەت یەک حاڵەتی توندوتیژیش قەبووڵ ناکەین.

 

هۆشداری ژنانی هیند بەرامبەر دەسترێژی سێکسی

هۆشداری ژنانی هیند بەرامبەر دەسترێژی سێکسی

لە دێهلی نۆی پێتەختی هیند سەرەڕای ناڕەزایەتی دژ بە توندتوتیژی بۆ سەر ژنان، هۆشداریان دا بە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەمەڕ دەستدرێژی سێکسی و هەڵاواردن لە شوێنی کارەکانیان.

 

مەکزیکییەکان دژی توندوتیژی بنەماڵەیی ناڕەزایەتییان دەربڕی

مەکزیکییەکان دژی توندوتیژی بنەماڵەیی ناڕەزایەتییان دەربڕی

لە مکزیک خۆپێشاندان بە ڕاوەستە کردن لەسەر توندوتیژی بنەماڵەیی لە شاری "ئاکاتپک"  لە نیزیکی مەکزیکۆ سێتی پێتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو. خۆپێشاندەران دیمەنی قوربانیانی توندوتیژی بنەماڵەیی لەو شارەیان لە دەست دابوو. لە ساڵی ٢٠١٧ میلادی ٣٠١ ژن و کچ لەو شارەدا بە هۆی ڕەگەزەکەیان کوژراون.