بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حیزبوڵای لوبنان ئیفلاس بووە و نەسروڵا پارە لە لایەنگرانى کۆ دەکاتەوە

حیزبوڵای لوبنان ئیفلاس بووە و نەسروڵا پارە لە لایەنگرانى کۆ دەکاتەوە
AvaToday caption
posted onMarch 9, 2019
noبۆچوون

 

دوای گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران و هاوکات زۆربوونی گوشاری وڵاتانی ڕۆژاوا لەسەر حیزبوڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵا رێبەری ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە نوێترین لێدوانی خۆیدا داوای هاوکاری ماڵی لە لایەنگرانی حیزبەکەی کرد.

 

نەسڕوڵا ڕۆژی هەینی ١٧ ڕەشەمە لە قسەکانیدا کە لە تەلەڤزیۆنی ئەلمەنار بڵاو بووە گووتی "ڕایدەگەینم حیزبووڵا پێویستی بە هاوکاری خەڵکی هەیە، گەمارۆ و لیستە تیرۆریستییەکان فۆڕمی شەڕن و دەبێ وەک قۆناغی شەڕ چاویان لێبکەین".

ئەمریکا گرووپی حیزبوڵا و هەموو لقەکانی بە تیرۆریست ناساندووە و لە مانەگەکانی ڕابڕدوودا گوشار و گەمارۆ ماڵییەکانی دژی ئەو گرووپە کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی لێدەکات زیاتر کردووە. ئەمریکا چەندین جار داوای لە وڵاتانی ئەوروپایی کردووە هەموو لقەکانی حیزبوڵای لوبنان بخەنە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

لقی چەکدارى حیزبوڵا لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکیەتی ئەوروپادایە، بەڵام ئەو یەکیەتییە لقی سیاسی حیزبوڵای نەخستبووە لیستەکەوە. بەریتانیا دوو حەوتوو لەمەو بەر ڕایگەیاندبوو کە چالاکییەکانی حیزبوڵای لوبنان تێکدەری سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و لەندەن لەمەوبەدوا هیچ جیاوازییەک لە نێوان لقە جیاوازەکانی ئەو گرووپە دانانێت و بەشی سیاسی ئەو ڕێکخراوەش بە ترۆریست دەناسێت.

کۆماری ئیسلامی بە گەورەترین یارمەتیدەری ماڵی نیزامی حیزبوڵای لوبنان دەناسرێت و هەموو کات جەختی لە هاوکاریکردنی ئەو گرووپە کردووەتەوە. لە کاردانەوە بە قسەکانی نەسروڵا، ئاویخا ئەدرەعی وتەبێژی سوپاى ئیسرائیڵ گووتی "لە کۆتاییدا نەسروڵا بێدەنگییەکەی شکاند، بەڵام نە بە هۆکاری ڕۆژی جیهانی ژن بەڵکو بۆ سواڵکردنى پارە".

بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران گرووپی حیزبوڵای لوبنان تووشی قەیرانی گەورەی ماڵی بووەتەوە.

نەسروڵا