بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمکاری عەرەبی: ئێران دەست لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی وەردەدات

کۆمکاری عەرەبی: ئێران دەست لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی وەردەدات
AvaToday caption
posted onMarch 4, 2019
noبۆچوون


یەکیەتی وڵاتانی عەرەبی، ئەوڕۆ ١٣ ڕەشەمە داوای لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە کرد هەڵوێستێکی هاوبەشیان دژی دەستێوەردانەکانی ئێران هەبێت.

 

لە دانیشتنی کۆمکاری عەرەبیدا کە ئەوڕۆ دووشەممە ١٣ ڕەشەمە لە ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی ئەو وڵاتانە لەو ڕێکخراوە بەڕێوە چوو، بەشداربووان پڕژانە سەر پرسگەلێکی وەک "داگیرکردنی" سێ جەزیرە لە لایەن کۆماری ئیسلامی، ئاشتی فەلەستین و ئیسرائیل، ئاڵوگۆڕەکان لە سوریە و لوبنان و لیبیا.

سکای نیوز لە زمان هێندێک سەرچاوە کە ئاماژەی بە ناوەکانیان نەکردووە نووسیویەتی لە دانیشتنی داهاتووی سەرکردەی وڵاتانی عەرەب کە وابڕیاڕە لە تونس بەڕێوە بچێت جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی عەرەبی دژی دەستێوەردانەکانی ئێران و هەروەها پێشێلکردنی سەروەری سیاسی عێراق لە لایەن تورکیە دەکرێتەوە.

دانیشتنی داهاتووی کۆمکاری عەرەب وابڕیاڕە ڕۆژی چوارشەممە لە وڵاتی تونس بەڕێوە بچێت.