بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

باڵەخانەیەک بۆ سیاچەمانە دەکرێتەوە

باڵەخانەیەک بۆ سیاچەمانە دەکرێتەوە
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2019
noبۆچوون

 

بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی پارێزگای کرماشانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاوى کردەوە کە بڕیارە لە شاری پاوە باڵەخانەیەک بەناوی "یانەی سیاچەمانە" بکرێتەوە ئەوەش بە مەبەستی بایەخدان بە فەرهەنگی ڕەسەنی سیاوچەمانە.

 

موزەفەر تەیمووری بریکاری سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە هونەری ڕەسەنی سیاچەمانە کە مۆسیقایێکی کۆنی ناوچەی هەورامانە، باڵەخانەیەک لە شاری نەوسوود وەک یانەی سیاچەمانە بۆ ئەو هونەرە ڕەسەنەی کوردەواری تەرخان کراوە.

تەیمووری گوتیشی "یانەی سیاچەمانە پێنجەمین یانەی مۆسیقا و سازە ڕەسەنەکانی پارێزگای کرماشانە. پێشتر یانەی دەف لە پاوە و یانەی تەموورە لە داڵەهۆ و یانەی موور لە هەرسین و یانەی هۆرە لە ئیسلامئاوای ڕۆژاوا کراوەتەوەو یانەی سیاچەمانەش وەک پێنجەم یانەی فەرهەنگیی پارێزگای کرماشان لە شاری پاوە دەکرێتەوە. شاری پاوە مەڵبەندێکی مۆسیقا و هونەری ڕەسەنی کوردییە و ئێستاش شارەوانیی نەوسوود باڵەخانەکەى بۆ یانەی سیاوچەمان تەرخان کردووە".

بە وتەی بریکاری بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی پارێزگای کرماشان سیاوچەمانە زیاتر بێ موزیک دەچڕێت و لە ئازیەتی و ماتەمینی بەکار دێت و ئەو یانەیەش دەتوانێت دەستپێشخەرییێک بێت بۆ فێرکردن و ڕاهێنانی هونەرمەندان و پاراستنی ئەو نەریتە کۆنەی کوردەواری.