بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پەیوەندى ژن و شیعرى هایکۆ

پەیوەندى ژن و شیعرى هایکۆ
ماتسۆئۆ باشوو، ڕاهیبی بوودایی و شاعیرى بەنێوبانگى سەدەى ١٧یەمى ژاپۆنییەکان، ماوەیەک خزمەتکارى ئەشرافزادەیەکى بە فەرهەنگ بوو بە ناوى یاشیتادا. باشوو هۆنینەوەى شیعرى هایکۆ لە ئاغاکەیەوە فێر بوو. شیعرى هایکۆ لە سادەترین پێناسى خۆیدا، دوو وێنایە کە لە بەرامبەر بە یەکتر، تۆمار و لە یەک ساتى دیاریکراو، کۆتایی پێ دێت.
posted onMay 26, 2018
noبۆچوون

 

گۆمێکى کۆن

پڕیەتى لە بۆق

بە دەنگى ئاو

***

Old pond . . .

A frog leaps in

Water’s sound

 

بۆ باشووى هەمیشە غەمبار کە دوور لە خەڵکى و یا لە نێو کۆخێکى چکۆڵە دەژیا و یا خەریکى سەفەر بوو لە نێو شار و گوندەکان، هۆنینەوەى شیعر بە نیەتی گواستنەوەى ئیحساس و هەستێکى سادە و بێ غەلوغەش بوو کە لە زەینە بوداییەکەیدا دیتبوویەوە و کەشفى کردبوو. دوو بیرکردنەوەى سەرەکى تێهزرینى زەین واتە (Wabi  ڕازیبوون لە ڕێگەى سادەیی و گۆشەنشینى و نزاکردن) و (Sabi  گۆشەنشینى و نزاکردن لە ڕێگەى تەنیایی) هەمان ئەو شتەیە کە باشوو لە هەموو ژیانى وەک شاعیر و نیگارکێش حەزى لێ بوو کە بۆ ئەوانى دیکەى بگوازێتەوە.

 

تەنیایی هاودەمى هەمیشەیی سرووشتە کە نە تەنیا شتێکى لە تۆ گەرەک نییە، بەڵکو لێوڕێژیشە لە دەرفەتەیلى سادە و بێگەرد بۆ وردبوونەوە و تێهزرین و ئاگاداربوون. هەر لەبەر ئەمەیە شیعرەکانى باشوو پڕن لە ئیحساس و هەستى شادمانى و دڵخۆشى.

 

لە هەردوو بیرۆکە و ئایدیاڵدا، تەنیایی هاودەمى هەمیشەیی سرووشتە کە نە تەنیا شتێکى لە تۆ گەرەک نییە، بەڵکو لێوڕێژیشە لە دەرفەتەیلى سادە و بێگەرد بۆ وردبوونەوە و تێهزرین و ئاگاداربوون. هەر لەبەر ئەمەیە کە شیعرەکانى باشوو پڕن لە ئیحساس و هەستى شادمانى و دڵخۆشى کە بەر لە هەر شتێک دەبوو بێ غەل و غەش و سادە بێت یا بە واتایەکى دیکە لە هەر جۆرە زرق و برق و دەستکارییەکى دەستکردانەى شاعیرانە بە دوور بێت.

 

لە نێو نیەتى شاعیرانە و ئایدیاڵەکان کە لە تەنیشت یەکترییەوە ڕیز بوونە، شاعیرێکى بودایی وەک باشوو بەهیوایە خوێنەرەکانى سەرەڕاى درەنگکەوتن لە نێو ڕووداوە سادە سرووشتییەکان، بە قۆناغى وەحاڵکەوتن و توانەوە لە سروشت بگەن.

 

یەکەمین گێلاس

چرۆى کرد

بە چرۆکانى خۆخ

***

First cherry

budding

by peach blossoms

 

لە پاش ئەم هەموو ڕێیەش، نیەتى شاعیرانە و ئایدیاڵەکان کە لە تەنیشت یەکترییەوە ڕیز بوونە، شاعیرێکى بودایی وەک باشوو بەهیوایە خوێنەرەکانى سەرەڕاى درەنگکەوتن لە نێو ڕووداوە سادە سرووشتییەکان، بە قۆناغى (Muga وەحاڵکەوتن) و توانەوە لە سروشت بگەن. قۆناغێک کە ڕەگ و ڕیشەیەکى کەونارا و قەدیمیتری لە هى بودیزم هەیە و بە جۆرێک یەکەمین مەزهەبی مرۆڤ (ئینیمیزم)ـیش بووە. مەزهەبێت کە بۆ هەموو گیانداران و سروشت، خوازیارى ڕۆحێکى یەکگرتوو بوو.

 

سەرچاوە:

http://thephilosophersmail.com/virtues/the-great-eastern-philosophers-matsuo-basho/