بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەوڵەت هۆکارى بەرزبوونەوەى ١٠%ى بەهاى دۆلارە

دەوڵەت هۆکارى بەرزبوونەوەى ١٠%ى بەهاى دۆلارە
AvaToday caption
posted onFebruary 23, 2019
noبۆچوون

 

نرخی فرۆشی دۆلار لە معاملاتی حەوتووی ڕابڕووی بازاڕی ئازادی تاران جارێکی دیکە و دوای چوار مانگ سنووری ١٣ هەزاری تێپەڕاند و گەیشتە سنووری ١٤هەزار تمەن.

 

دوای بەرزبوونەوەی دە لەسەدی نرخی دۆلار، عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە پەسەندکراوەکانی دەوڵەت لە بواری ئازادکردنی بازرگانی خەڵکی سەر سنوورەکان و ملەوانان بووەتە هۆی چوونە سەرێی ئاستی داخوازی لەسەر دراوی بیانی.

هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی نیگەرانییەکان لەمەڕ چارەنووسی پەیوەستبوونی ئێران بە کۆنواسیۆنی خەبات دژی تاوانە پلان بۆ دارێژڕاوەکان ناسراو بە " پالێرمۆ"ی بە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی ناسەقامگیری نرخی دراوی بیانی نێوزەد کرد.

سەوداى ئەو حەوتوویە لە بازاڕی ئازادی دراوی تاران بە نرخی فرۆشی ١٢ هەزار و ٣٠٠ تمەنی دۆلار دەستی پێ کرد. ئەو نرخە لە ڕەوتی سەوداکانى نیوەڕی ڕۆژی پێنجشەممە هەتا ١٣ هەزار و ٩٠٠ تمەن چووە سەرێ  ودواتر هاتەوە سەر ١٣ هەزار و ٦٠٠ تمەن. بەو پێیەش نرخی فرۆشی دۆلاری ئازاد لەم حەوتوویەدا ١٠ لەسەد زیادی کردووە.