بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمەریکا بەڕادەستکردنى مووشەک بە لوبنان وەڵامى ئێران دەداتەوە

ئەمەریکا بەڕادەستکردنى مووشەک بە لوبنان وەڵامى ئێران دەداتەوە
AvaToday caption
posted onFebruary 17, 2019
noبۆچوون

 

ویلایەتە یەکگرتووەکان وەڵامی پێشنیارێکى کۆمارى ئیسلامی ئێران بۆ سوپاى لوبنانى بەناردنى هاریکارییەکى مووشەکی پێشکەوتوو بۆ سوپاى ئەو وڵاتە دەداتەوە و مەحمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە سەردانێکیدا بۆ بەیروت، پێشنیاری ئەوەى خستبووە بەردەم بەرپرسانى سوپاى لوبنان لەڕەوانەکردنى مووشەکى پێشکەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەى فڕۆکە سەربازییەکانى ئیسرائیل.

 

بەڵام چوارشەممە بەبەهاى ١٦ ملیۆن دۆلار، واشنتۆن ژمارەیەک مووشەکى پێشکەوتوو کە لێزەر ئاراستە دەکرێت، گەیاندە بەیروت و رادەستى سوپاى لوبنانى کرد، ئاماژەى بەوەشداوە " نیشانى پابەندی بەهێزى کوشکی سپیە بەرامبەر لوبنان". ئەمەش لە کاتێکدایە لەدواى ٢٠٠٥ ـەوە ئەمریکا بەبەها سەرووى ٢,٣ ملیار دۆلار پاڵپشتى سوپاى لوبنانى کردووە، وەک تاکە لایەنى بەرگریکارى شەرعی ئەو وڵاتە، کە حزبوڵای لوبنانى پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێران، خاوەن جبەخانەیەکى گەورەى چەک و تەقەمەنیەو ئامادەى ڕادەستکردنەوەشى نیە.

لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەیروت لەبارەى ئەو مووشەکانەوەش لە ڕاگەیێنراوێکدا هێماى بەوە کردووە "بە فڕۆکەیەکى سەربازی لەسەر پشتى ناوی جەنگی ئەى ٢٩ سوپەر تۆکانۆی هێرشبەر ڕادەستى سوپاى لوبنانى کراوە". زەریف لە بەیروت ئامادەیی تاران نیشان دووبارە پاڵپشتى سوپای لوبنانی بدات، بە مەرجێک "لوبنان خواستى ئەو پاڵپشتییە نیشان بدات"، بەڵام ئەمریکا دەستبەجێ وەک وەڵامێک بۆ ئەو پاڵپشتییە پێشنیار کراوە مووشەکەکانى گەیاندە دەست سوپای لوبنان.

زەریف و نەسروڵا

لەلایەن خۆیشیەوە حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى حزبوڵای لوبنانى کە لەلایەن ئەمریکا خراوەتە نێو لیستى تیرۆرەوە، هەفتەى ڕابردوو ڕوونی کردەوە "ئامادەیە سیستەمى بەرگرى ئاسمانى بۆ سوپاى ئێران لەلایەن ئێرانەوە دابین بکات"، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە "دەیەوێت سوپاى سوپای بەهێزترین هێزى ناوچەکە بێت".

ئەمەش پێچەوانەى هەڵسوکەوتە سیاسییەکانى ئەو رێبەرەیە کە ئامادە نییە چەک و جبەخانەکانى ڕادەستى حکومەتى وڵاتەکەى بکات و، سوپا تاکە دامەزراوەى بەرگرى بێت، چونکە پێی وایە " ئەوان هێڵى بەرگرین دژى ئیسرائیل".

گووتیشى " هۆکارى چییە لوبنان ئێران پشتگوێ دەخات، لەهەمان کاتدا ملى داوەتە دەستى ئەوانى دیکە"، مەبەستیشى ویلایەتە یەکگرتووەکان بووە کەسزای تووندی خستۆتە سەر حزبەکەى. ئەو حزبە لەدواى دروستبوونیەوە لەساڵى ١٩٨٢ لەلایەن سوپاى پاسدارانى ئێرانەوە، رۆڵى بەهێز بووە، لەحکومەتى ئەم جارەش دواى پەکخستنى لەلایەن نەسروڵاوە، توانى ژمارەیەک پۆستى وەزاری وەربگرێت لە نێویاندا وەزارەتى تەندروستى، کە بوودجەیەکى بەهێزى بۆ تەرخان دەکرێت.

لوبنان مەترسیی ئەوەى هەیە، بەهێز کردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئێران ببێتە هۆیەک بۆ ئەوەى ئەمەریکا فشارێکەکانى لەسەر زیاد بکات و، ڕووبەرووى گۆشەگیری نێودەوڵەتى بێت.