بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێف ئای تی ئێف کێشەی نێوان باڵەکانی ڕژیم قوڵتر دەکاتەوە

ئێف ئای تی ئێف کێشەی نێوان باڵەکانی ڕژیم قوڵتر دەکاتەوە
AvaToday caption
posted onFebruary 16, 2019
noبۆچوون

 

ئەندامێک کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی بە ناوی وەحیدی ڕایگەیاند: FATF وەک سیستەمێکی سیخوڕی و دامەزراوەیەک بۆ چاوەدێری لەسەر وڵاتانی دیکە گەڵاڵە کراوە کە جێبەجێکردنی پاڵێرمۆ بەشێکی دەبێت.

 

ڕۆژنامەی کەیهان بڵاوی کردووەتەوە، ئێف.ئای.تی.ئێف واتە فەرشی سورڕاخستن لە بن پێی تیرۆریستان. حوسێن موزەفەر، ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر پالیڕمۆ دەڵێ: خەسارەکانی پالێرمۆ ڕوون و ئاشکرایە بەڵام دەسکەوتەکانی ناڕوون و نادیارە هەر بۆیە پەسەندکردنی پالێرمۆ بە هۆکاری ئەوەی بەشێکە لە ئێف.ئای.تی.ئێف هەڵەیە.

موزەفەر لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئەو ڕێوشوێنانە لە ئەستۆی گروپێکە کە دوژمنی ئێمەیە و بە شێوەیەکی تەواو گەڕۆک بڕیاڕ دەدەن و هیچ پرەنسیپێکی نێودەوڵەتیان نییە. کارەکانیان بە پێی حەزی خۆیانە و بۆیە شیمانە دەکرێت ڕاپۆڕتێک لەسەر ئێمە ئامادە بکەن.

ئەحمەد تەوەکولی لەسەر پرسی پێوەستبوونی ئیران بە ئێف.ئای.تی.ئێف گوتویەتی: ئەگەر ئێمە پەیوەستی ئێف.ئای.تی.ئێف بین کێشەکانمان چارەسەر نابن، ئەویش بە هۆی ئەوەی ڕیشەی کێشەکانمان لە نێوخۆماندایە. تەوەکولی لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای کردووە ئەوان دەڵێن ئێمە ناتوانین وڵات بەڕێوە ببەین و ئێمەش پێیان دەڵێین مادام ناتوانن وڵات بەڕێوە ببەن دەست لە کار بکێشنەوە.