بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

قسەکانی مایک پێنس جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی وارشۆ

قسەکانی مایک پێنس جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی وارشۆ
posted onFebruary 15, 2019
noبۆچوون


یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەو ڕژێمە چل ساڵ پێش و لەو ڕۆژانەدا هاتە سەر کار. کۆماری ئیسلامی پاڵپشتی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک حیزبوولای لوبنان و حەماسە.

 

ڕژێمی ئێران تووشی پشێوێکی گەورە بووە و ژیانی لە خەڵکی وڵاتەکەی تاڵ کردووە. ئەو ڕژێمە ستەم لە ژنان، هاوڕەگەزخوازان و کەمینە مەزهەبییەکان دەکات. لە سەردەمی خومەینییەوە ئەوان درووشمی نەمانی ئیسرائیل دەڵێنەوە. کۆماری ئیسلامی بە ئاشکرا و ئازادانە دەیهەوێ هۆڵۆکۆستێکی دیکە بکات. لە سوریە هێزە ئێرانییەکان ڕژێمی ئەسەدیان لەسەر دەسەڵات هێشتەوە و کۆگایەکی موشەکیان بۆ حیزبوڵا لە لوبنان درووست کرد. هەروەها لە یەمەن و عێراق هاوکاری گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەن.

ترامپ بەڵێنی خۆی بردە سەر و لە بەرجام چووە دەر. ڕێککەوتنی بەرجام پێشی بەوە نەدەگرت کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ناوەکی ڕابگات بەڵکوو بە درەنگێی دەخست. ئەو ڕێککەوتنە بووە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی درێژە بە چالاکییە ناسەقامگیرەکانی خۆی بدات و تەنانەت زۆرتریشی کردن.

تا ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامی ڕەفتارەکانی نەگۆڕێت ئێمە گوشارەکانمان لەسەر ئەو وڵاتە درێژە پێ دەدەین و ئێستا کاتی ئەوەیە وڵاتانی ئەوروپایی لە پەنا ئێمە بن. کاتی ئەوە هاتووە وڵاتانی ئەوروپایی لە بەرجام بچنە دەر. ساڵی ١٣٨٨ دونیا دەرەتانێکی گەورەی لە دەست دا و ئەوە نابێ دووبارە ببێتەوە. دونیا دەبێ هاوکاری خەڵکی ئێران بکات. ئابووری کۆماری ئیسلامی ڕووخاوە و خەڵکی ئەو وڵاتە لە سەر شەقامەکان خەریکی ناڕەزایەتی دەربڕینن.