بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر دوو دامەزراوە و ١٠ کەسی ئێران

ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر دوو دامەزراوە و ١٠ کەسی ئێران
AvaToday caption
تاوانی ئەو کەس و ناوەندنانە سیخوڕیکردن بووە لەسەر دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی
posted onFebruary 15, 2019
noبۆچوون

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بیست و چواری ڕێبەندان ڕاگەیاند دوو کۆمپانیای نیشتەجێی ئێران و ١٠ کەسی پێوەندیدار بەوانی خستووەتە نێو لیستەی گەمارۆکان.

 

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند هەر لەو پەیوەندییەدا کەسێکی ئەمریکاییان بە هۆی هاوکاریکردنی ئێران لە چالاکییە سایبرییەکانی ئەو وڵاتە دژی دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی بە تاوانبار ناساندووە. لە ڕاگەیێنداروەکەدا هاتووە نێوی ئەو دوو ناوەندە ئێرانییە "ڕێکخراوی ئفۆقی نوێ" و" کۆمپانیای نێت پەیگەردی سەماواتە" کە نێت پەیگەرد هیرشی سایبری کردووەتە سەر دەسەڵاتدارانی ئێستا و دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا.

هەر بە پێی ئەو ڕاگەیندراوە ڕێکخراوی ئفۆقی نوێ چەندین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بە مەبەستی پشتیوانی لە هێزی قودسی سوپای پاسداران و کۆکردنەوەی هێز و بەدەستهێنانی زانیاری لە سەر شارۆمەندانی وڵاتانی ئەوروپایی بەڕێوە بردووە. دەزگای کۆنتڕۆڵی داراییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری هەروەها نێوی ١٠ کەسی لەو پەیوەندییەدا بە لیستی گەمارۆکانی خۆی دژی ئێران زێدە کردووە.