بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆڕێکی ڕەخنە و هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆمانی "سێبەری مار" لە شاری بانە بەڕێوەچوو

کۆڕێکی ڕەخنە و هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆمانی سێبەری مار لە شاری بانە بەڕێوەچوو
posted onDecember 14, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بنکەی هەواری ئەدەبیی هاژە لە شاری بانە کۆڕێکی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆمانی سێبەری مار، بەرهەمی نووسەر قادر عەلیخا بەڕێوە برد.

ئەم کۆڕە لە دوو بەش پێک هاتبوو؛ لە بەشی یەکەمدا پێشکەشکاری کۆڕ پەیام ڕەمەزانی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر شۆڕش سەعیدپوور کارناسی باڵای کۆمەڵناسی، کاوە محەممەدزادە کارناسی باڵای کۆمەڵناسی، بەشی یەکەمی وتارەکەیان سەبارەت بە کتێبی قادرعەلیخا پیشکەش کرد.

بەشی دووهەمی کۆڕەکە بە ڕەخنەی پەیام ڕەمەزانی لە میدیا و ڕۆژنامەکان و سۆشیاڵ میدیای کوردی دەستی پێ کرد و بەڕێزان شۆڕش سەعیدپوور و کاوە محەممەدزادە بەشی دووهەمی وتەکانییان پێشکەش کرد.

لەکۆتاییی کۆڕەکەدا ڕیزنامە و خەڵات بە وتاربێژان و نووسەری کتێبەکە بەخشرا و ڕیزنامەیەکیش پێشکەشی بەرهەم پیرۆزی کرا کە پاڵپشتیی دارایی كۆڕەکەی کردبوو .