بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خامنەیی لە ترسی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی باسی چاکسازی دەکات

خامنەیی لە ترسی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی باسی چاکسازی دەکات
عەلی لاریجانی: خامنەیی فەرمانى کردووە لە چوار مانگی ئایندە چاکسازی لە سیستەمی کۆماری ئیسلامى بکرێ
posted onFebruary 7, 2019
noبۆچوون

 

سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران لە کاتی سەفەر بۆ شوێنی هەڵبژرادنی خۆی واتە پارێزگای قوم رایگەیاند عەلی خامنەیی فەرمانی داوە لە ماوەی چوار مانگی داهاتودا کۆمەڵێک چاکسازی لەو وڵاتەدا بکرێت.

 

لە لایەکی دیکە ئەمیر حوسێن قازی زادە هاشمی، نوێنەری بناژۆخوازی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ قسەکانی لاریجانی گووتی: بڕیاڕی خامنەیی پەیوەندی بە ساختاری وڵاتەوە نییە و تەنیا پێوەندیدارە بە بودجەی ئەو وڵاتەوە. لە سەردەمی ڕێبەرایەتی خامنەیی، ڕەوتی ئاڵوگۆڕەکان لە پێکهاتەی سیاسی، داد و یاسادانانی کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆی پتر بەرتەسکبوونەوەی زیاتری ئەو دامەزراونەی لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە ڕەوایی وەردەگرن، وەک پەڕلەمانی ئەو وڵاتە.

دامەزراوەکانی ژێر دەسەڵاتی خامنەیی وەک شورای نیگابان، سەرۆکی دەزگای قەزایی، فەرماندە سەربازییەکان، دامەزراوە ئاینییەکان و پێشنوێژانی مزگەوتەکان لە ساڵانی ڕابڕدوو زۆرترین ئاستەنگیان بۆ ئەو دامەزراوانە درووست کردووە کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنێکی ئاراستەکراوەوە ڕەوایەتیان پێ دەدرێت.

شایانی باسە لە ئیستادا کە کۆماری ئیسلامی زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکە دەگەڵ قەیرانی ڕەوایی لە نێو کۆمەڵگەی ئێراندا ڕوبەڕویە و بە هۆی ئابووری خراپ و سەرکوتی لە ڕادەبەدەری جیابیران  و تەریک کەوتنەوە لە ئاستی جیهانیدا شیمانەی ئەوە دەکرێ ڕاپەڕین  و سەرهەڵدانی هاوشێوەی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابڕدوو لەو وڵاتەدا ڕوو بدات.  ئەو قسانەی خامنەیی تەنیا بۆ کات کڕینەوە و درێژەدان بە دەسەڵاتداری ئەو نیزامەیە.