بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سۆهەیلا مۆتاعی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

دێولان
posted onJune 18, 2025
noبۆچوون

سۆهەیلا مۆتاعی، چالاکی ژنان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ٨ی مارسی ئەمساڵ و هەروەها بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، لەلایەن دەزگای قەزایی گەندەڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێ مانگ زیندانیی تەعزیری و سێ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان، سۆهەیلا مۆتاعی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار دەستبەسەر کراوە، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی دێولانەوە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی یەكێك لە گرووپ یان ڕێكخراوەكانی دژبەری ڕێژیم” بە سێ مانگ زیندانیی تەعزیری و سێ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراو مەحكووم كرا.