بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆڕبەندی ساڵانەی ئەدەبیی 'پێنووس'ی لە ئیلام بەڕێوەچوو

ئیلام
posted onApril 29, 2025
noبۆچوون

کۆڕبەندی ساڵانەی ئەدەبیی 'پێنووس'ی لە ئیلام بەڕێوەچوو، ئەم کۆڕبەندە کە تایبەت بوو بە شیعر، چیرۆک و پادکاستی ئەدەبی بە زمانەکانی کوردی و فارسی، لە لایەن قوتابخانەی ناوەندیی کچانەی فەرزانەگانی ئیلامەوە و لەسەر ئاستی پارێزگای ئیلام ڕێکخرابوو.

هۆڵی کۆڕبەندەکە پڕ بوو لە قوتابیی پڕ حەماس و وزە، کە زۆربەیان کچ بوون. بەڕێوەبردنی تەواوی بەرنامەکان لە ئەستۆی قوتابیاندا بوو کە بە جلوبەرگی ڕازاوەی ناوچەییەوە چالاکییە جۆراوجۆرەکانیان پێشکەش دەکرد.

ئەم قوتابییە تازەپێگەیشتووانە هەوڵیان دەدا بە زمانی دایکی بدوێن و ڕەگ و ڕیشەی خۆیان بە بنەما فەرهەنگییە ڕەسەنەکانیانەوە ببەستنەوە. قوتابیانی بەشداربوو لە سەرانسەری پارێزگای ئیلامەوە هاتبوون و بە کوردی و فارسی شیعر و چیرۆکیان دەخوێندەوە، مۆسیقایان دەژەند و شانۆگەرییان پێشکەش دەکرد.

ژمارەیەک لە شاعیران و ئەدیبانی ناسراوی پارێزگای ئیلام، لەوانە دکتۆر حەبیب بەخشوودە، فەرهاد شــاهمورادیان، دکتۆر ئارەش پاڵیزبان، حوسێن شکەربەیگی، داریووش هیمەتی و مەهدی ئارمانی، ئامادەی کۆڕبەندەکە بوون و زۆربەیان وتار و شیعریان بۆ قوتابیان پێشکەش کرد.