بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

میسال ئالوسی بۆ ئاڤاتودەى: لۆبییەکى بەرژەوەندخواز پشتى ئێران دەگرێت

میسال ئالوسی بۆ ئاڤاتودەى: لۆبییەکى بەرژەوەندخوازی ئەوروپا و ئەمریکا پشتى ئێران دەگرێت
posted onFebruary 5, 2019
noبۆچوون

 

سیاسەتمەدارێکى عێراق لەبارەى دەرهێنانى وڵاتەکەى لەبازنەى پاوانخوازییەکانی کۆمارى ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات "ویلایەتە یەکگرتووەکان، سیاسەتێکى ڕوونى بۆ پرسى ئێران و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى هەیە، بەڵام بۆ عێراق هیچ شتێکى ڕوون نییە".

میسال ئالوسی، ئەمیندارى گشتى پارتى ئوممەى عێراق لەچاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى ڕایگەیاند "دەبێ دان بەوە بنێن کە لۆبیەکى ڕوونى ئابوورى و بەرژەوەندخوازی و ئینتهازی لە واشنتۆن هەیە پاڵپشتى ئێران دەکات، بەدەر لە هەڵوێستەکان و هەڕەشەکانى تاران بۆ مرۆڤایەتى و ئاسایش و ئاشتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست".

 

ئاڤا تودەى: هەوڵێکى ئەمریکایی هەیە بۆ دەرهێنانى عێراق لە بازنەى ئێران، تاچەند حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدی دەتوانێت لە ژێر عەبای ئێران دەربچێت و، عێراق بەرەو وڵاتێکى خاوەن سەروەرى نە ئێرانى و نە ئەمریکی ببات؟

میسال ئالوسى: عێراق و ئەمریکا لەمێژوویەکى درێژ لەچوارچێوەى ڕێککەوتننامەیەکى دوو قۆڵى یەک دەگرنەوە، ئەمە لەلایەک، دووەم؛ بەرپرسیارێتى ویلایەتە یەکگرتووەکان و جیهانى ئازادە لە بەردەم فاشیستى ئیسلامی بووەستێت، وەک چۆن لەبەر فاشیستى و نەتەوەیی لەنێو ئەوروپا یاخود ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست وەستان، خاڵێکى دیکەش ئەوەیە حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدی، پێویستى بە پاڵپشتى ڕاستەوخۆ و هێڵى تێروانینى ڕوون هەیە، لەسەر حکومەتی عێراقیشە لەوە بگات، مافی ئەوەی نییە هاوسەنگی ئێرانی لەسەر بەرژەوەندی عێراق دروەست بکات، لەهەمان کاتیشدا دەبێت تێبگات مافی یاریکردن یاخود خۆ دزینەوە لەبەرامبەر ئەمریکاو گەل و دەستوورى عێراقیشى نییە.

ئەگەر حکومەتى عێراق لە هەڵوێستى ڕوونى واشنتۆن بگات، ئەوا سەرکەوتنى حکومەت لەکارەکانى دەبینین، کێشەکە بەڕاستگۆیی دەڵێم، لەوەى بەرامبەر هەموو وێناکردنە میدیاییەى هەیە، پلانێکى ستراتیژی ئەمریکیی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، هەروەها پلان و تێروانینێکى بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەیە، لەهەمان کاتیشدا هیچ تێروانینکی ئەمریکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ و ڕزگارکردنى بۆ ئەوەى ببێتە هاوپەیمانێکى فیعلی نییە، ئەمەش لەرێگەى کلکەکانى ئێران لەعێراقەوە ڕوویداوە.

بەو هۆیەوەش؛ سەرۆک ترامپ و ئیدارەکەى ڕاستگۆن لەهەموو لێدوانەکانیان بەرامبەر فراوانبوونى ئێران لەعێراق، ئێمە پێویستمان بەوەیە هەڵوێستێکى ڕوون لەئەمریکا لەدووپاتکردنەوەى هاوبەشى ستراتیژی درێژخایەنى عێراق – ئەمریکا ببینین، وەک کەرستەیەک و ڕوانگەیەک و، تەنانەت وەک بەرەیەکى عێراقی هەرێمایەتى بۆ بەرەنگاربوونەوەى فراوانبوونى ئیسلامی فاشیستى ئێرانی.

میسال ئالوسی

ئاڤا تودەى: ئاخۆ نامۆیی ئەمریکا لەبەرامبەر عێراق، پەیوەندی بەڕاپۆرتە بڵاوکراوەکەى ئێستای واشنتۆن هەیە، کەباسى لەشکستهێنانى ئیدارەى ئەمریکا لە عێراق لەدواى داگیرکردنى ٢٠٠٣ کردووەو، دانیشى بەوە ناوە " ئەمریکا شکستی هێناوەو، ئێرانیش سەرکەوتوو بوو"، ئەمەش بۆ نەبوونى بەرنامەیەکى ڕوون یاخود پلانێکى دیاریکراو بۆ گۆرینى ڕژێم و کاردانەوەکانى نەبووە؟

میسال ئالوسی: دەبێ دان بەوە بنێن و ئاشکراى بکەین،  کە لۆبیەکى ئابوورى و بەرژەوەندخوازو ئینتهازی لە واشنتۆن هەیە، بەدەر لەسیاسەتە شەڕانگێزو هەڕەشەکانى ئێران بۆ مرۆڤایەتى وئاسایش و ئاشتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هێشتا پاڵپشتى لەو وڵاتە دەکەن.

هەروەها لۆبییەکى بەرژەوەندخوازی ئەورۆپی هەیە، دەیەوێت بەرژەوەندییە تەسکەکانى ئابوورى پێش بخات، بیر لەوە ناکاتەوە ئەوروپا چۆن هەڵسایەوەو، کیشوەرى ئەوروپا لەدەستى نازییەت ڕزگاریان بوو.

لەپاڵ ئەوانەش لۆبییەکى ڕوون لە هەواڵدەرو مافیا ئینتهازیی و میلیشیاکان و، لەگەڵ بەشێک لە سیاسەتمەدارە نەزانەکانى ئەمریکا  کە لەگۆشەیەکى خۆشگوزەرانى هزرى نەوەک لەواقیعی سیاسی بیر دەکەنەوە، بوونیان هەیە. شێواندن و تەشویشێکى ڕوونیش لەلایەن بەشێک لەمیدیاکارانى ئەمریکاو بەشێک لەسیاسەتمەدارەکانى ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی ئێران لەسەر ئیدارەى ئەمریکا  هەیە.

دەمەوێت بپرسم ئەو نرخە چەندە کەئێران دەپارێزێت؟، ئەمە پرسیارە جەوهەرییەکەیە کەناتوانم باوەڕ بەوە بکەم یەک ئەمریکی باوەڕی بە دەستوورو بنەما ئەمەریکییەکان و دیموکراسی هەبێت ڕژێمێکى وەحشی میلشیایی تیرۆریستى ئێرانى قبوڵ بکات.

ئاڤا تودەى: دواى چل ساڵ لەسەرهەڵدانى شۆڕشی ئێران، کە سەرەتاى شوبات بوون، لەو باوەڕدان ئێران لەرووى سیاسی و ئابوورى کۆتایی هاتووە؟، یاخود فراوانبوونێکى هەشت پێ زیاتری ئێران لەناوچەکە دەبینین و، عێراقیش یەکەم قوربانی بێت؟

میسال ئالوسی: شۆڕشی ئێران لەیەکەم ڕۆژى سەرهەڵدانیدا کۆتایی هات، کاتێک ئیسلامییەکان حزبی ئیسلامی و سوپای پاسدارانى ئێرانى بەسەر حزبەکانى دامەزرێنەرى شۆڕشی ئێران و گەلانى ئێران پێچیان کردووە، کەئەوان ڕابەرى شۆڕشەکە بوون، ئێستاش بەهۆى سەرکووتکردن و تیرۆرو کوشتن لەسەرتاسەرى جیهان بڵاوەیان پێ کراوە.

شۆڕشی ئێران لە ڕۆژانى سەرەتاییەکانییەوە کۆتایی هات و بووە فاشی ئێرانى، بەو هۆیەوەش دەیانەوێت لە عێراق ئەنجامی بدەن، لە ڕێگەى گواستنەوەى دیموکراسیەتى عێراق بۆ پارتە دابەشکارییە تایفییەکان و، لەوێشەوە ئەو پارتانە بکەنە میلیشیات و پاشان کۆنترۆڵى دەسەڵات بکەن هاوشێوەى سوپای پاسداران و حزبوڵا لە لوبنان. ئەمەش هەڕەشەیە بۆ ئاسایش و ئاشتى و سەقامگیرى لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان، هەموومان دەزانین ئەختەبووتى ئێران و ئەختەبووتى حزبوڵا گەیشتۆتە باشوورى ئەمریکاو ئئەوروپاو باشوورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا، کە کۆمەڵێک بازرگانى ماددە هۆشبەرەکان و بەقاچاخبردنى چەکن، ئەوان هەڕەشەن بۆ سەقامگیرى و ئاسایش.

ئەمەش وام لێدەکات بڵێم، مافیا فاشیستەکەى ئێران دەبینیت کۆمەڵێک سیما و دەمامک و ناوی هەیە، کە دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە چاوپۆشى لە مڵهورە تیرۆریستییە مەترسیدارەکانى دەکات.