بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی مستەفا هوژەبری لە سنە

سنە
posted onMarch 27, 2025
noبۆچوون

ئێوارەی یەكشەممە ٣ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، مستەفا هوژەبری، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی گوندی "قولیان"ی سەر بە سنە، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و بە تێپەڕینی ٤ ڕۆژ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەل ڕێوڕەسمەكانی نەورۆزی كوردستان بووە و  بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی ناوبراو بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی مستەفا هوژەبری بێ ئاكام ماوەتەوە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و هەروەها چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.