
ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کراون. ناسنامەی دەستبەسەرکراوەکان بریتین لە ئەبوبەکر ئێراندۆست (تەمەن ٤٧ ساڵ)، هادی جامیعی (تەمەن ٤٨ ساڵ)، هەروەها مەتین چووپانی ناسراو بە "بێهزاد"، کە خەڵکی گەڕەکی "تاچیناوا"ی شاری شنۆیە.
باس لەوە دەکرێ، کە دەستبەسەرکردنەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شنۆوە ئەنجام دراوە و دەستبەسەرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە ڕوون نییە.
هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستبەسەرکردنەکە بەبێ فەرمانی دادوەر ئەنجام دراوە. هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بەردەوامە.