بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کتێبێک لەبارى ئۆباما و نهێنی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئێران

کتێبێک لەبارى ئۆباما و نهێنی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئێران
posted onFebruary 4, 2019
noبۆچوون

 

" بین ڕۆدس"، یەکێکە لە ڕاوێژکارەکانى باراک ئۆباما، سەرۆکى پێشووى ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى ئاسایشى نەتەوەیی و، هاوکات نووسەرى ووتارە سەرۆکایەتیەکان بووە هەر لەسەرەتاى دەستبەکاربوونى ئیدارەى نوێ تاکۆتایی خوولەکەی. بەم دواییانە کتێبێکى لە بارەى سەرۆکى پێشووى ئەمریکا دەکردووەو تێدا نیشانی دەدات "ئۆباما، کەسێکى زیرەک، هاودۆست، سەرەنج ڕاکێش و خاوەن قسەیە".

 

کتێبەکەى ئەو ڕاوێژکارەى واشنتۆن بەناوى "جیهان وەک خۆى" بڵاو کردووەتەوەو، کۆمەڵێک چیرۆک لەنێو کۆشکى سپی و مامەڵە دیپلۆماتیکەکانى سەرۆکەکەى دەخاتەروو". ڕۆدس، پێچەوانەى نووسەرەکانى دیکە کەبەردەوام باس لە ئابڕووبردنەکانى نێو کۆشکى سپی دەخەنە ڕوو، لە جیهانێکى یۆتۆپیاوە بۆ تێروانێنى زۆر وردتر.

یادداشتنامەکەى ئەو نووسەرە باس لە "بڕوا بنەڕەتییەکانى ئۆباما بۆ سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا دەخاتەروو"، ڕوونیشی دەکاتەوە "خۆى بە بۆنەیەکى سەردەمى نوێ دادەنێت و، پشتى بە بنەماکەى هیپۆکراتى فەیلەسوفی یۆنانى دەبەستێت". دەشڵێت "ئۆباما پشتى بەو بنەمایە بەستووە بۆ ئەوەى بگاتە ئەو ئەنجامە ڕوون و گشتییەى سیاسەتى دەرەوەى واشنتۆن و، دژى هەنگاوى (هیچ شتێکى گێلانە ئەنجام مەدە) دەوەستێت".

بەگووتەى ڕۆدس "جۆرج دەبلیۆ بۆش، سەرۆکى پێشووترى ئەمریکا یەکێک لە خراپترین هەڵەکانى مێژووى ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجام داوە، کاتێک بەرەو جەنگى عێراق ڕۆیشت، بەڵام ئەرکەکەى ئۆباما ڕاستکردنەوەى پەیوەندییەکانى بووە لەگەڵ هاوپەیمانان کە دژى جەنگى داگیرکردنى عێراق بوون، بەتایبەت لەگەڵ جیهانى ئیسلامی، کە بۆچوونیان وابووە جەنگەکە دوایین کارى ئیمپریالی ڕۆژاوایە، بەو سیاسەتەش بوو گەیشتە تەختى کۆشکى سپی".

ڕاوێژکارەکەى ئۆباما لەکتێبەکەى خۆیدا دووپاتی کردووەتەوە "ئۆباما بە شێوەیەکى سەیر ڕقى لە عەرەب بووەو، بەردەوام لەبەردەم ڕاوێژکارەکانى گووتوویەتى هیچ مەبدەئـ و شارستانیەتیان نییە و، ئەوان دواکەوتوو و کۆچەرن". لەبەرامبەر ئەو ڕەخنانەشى زۆر باسى ئێرانى دەکردو سەرسام بوو بە شارستانیەتییەکەى.

دووپاتی کردووەتەوە "ئۆباما لەدواى ٢٠١٠ ـەوە لەپرسى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە پەیوەندیی لەگەڵ ئێران دەستی پێ کردووە، لەو بارەیەوەش تاران پێشنیارێکى خستەر بەردەم ئیدارەى ئەمریکا بەڕاگرتنى بەرنامە ئەتۆمییەکەیان بۆ ماوەى ١٠ ساڵ بەرامبەر هەڵگرتنى سزاکان و کرانەوەى دەستى لە هەموو ڕۆژهەڵاتى عەرەبی... ئەوەش لەکۆتاییدا ڕووی دا". جەخت لەوەش دەکات "ئێران لەدواى هەڵگرتنى سزاکان، سەرووى ٤٠٠ ملیار دۆلارى وەرگرتووە، سەرووى ١٠٠ ملیار دۆلاری بۆ پاڵپشتییەکانى لە سووریا، عێراق، یەمەن، لوبنان و ئەفریقاو  وڵاتانى مەغریب خەرج کردووە ".

کتێبێک لەسەر ئۆباما

کتێبێک لەسەر ئۆباما

 

 ئەوەى جێی سەرەنجی نێو کتێبەکە بووە "ڕۆدس" باس لەهەڵبژاردنەکانى ٢٠١٣ ـى عێراق دەکات، کە تێدا ئەیاد عەلاوی، سەرۆک وەزیرانى پێشووى بەغدا لیستەکەى براوە بووە، کەبووە هۆى توڕەبوونى ئێرانییەکان و، هەڕەشەیان لە واشنتۆن کرد بەڕاگرتنى دانووستاندنە نهێنینەکان ئەگەر هاتوو عەلاوی بکرێتە سەرۆک وەزیران". گووتیشى "بە ڕاستگۆیی داوام لەئۆباما کرد، بە ڕوونى ڕێ بۆ گەیشتنى نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانى پێشوو بکات بۆ ئەوەى بگاتە دەسەڵات".

لەبارەى مالیکیش ئاشکراى دەکات "ئەو فەرمانیکردووە بەکردنەوە زیندانەکان بۆ ئەوەى بریکارەکانى ئێران لەنێو ڕێکخراوى قاعیدە هەڵبێن، کە دواتر ئەرکى دروستکردنى داعشیان پێ ڕاسپێدرا، هەر ئەو کەسەش بوو فەرمانى بە سوپاى وڵاتەکەى کرد، لە موسڵ هەڵبێت و بەئەنقەست جبخانە سەربازییەکان کە تێچووەکەى سەرووى ٢٠ ملیار دۆلار بوون لەشارەکە بۆ داعش بە جێ بهێڵدرێت".

بەگووتەى خۆیشى "مالیکی، بەدەستى ئەنقەست ٦٠٠ ملیۆن دۆلارى لە لقى بانکى ناوەندی لە شارى موسڵ هێشتبوو تا ئەو ٦٠٠ چەکدارەى داعش موسڵیان گرت لە حوزەیرانى ٢٠١٤ دەستى بەسەردا بگرن، لە یەک کاتدا چەک و پارەى پێبەخشین و زنجیرەى داعش و ئێران دەستى پێ کرد وەک چۆن دەسەڵاتدارانى تاران پلانیان بۆ داڕشتبوو".

لەبەشێکى دیکەی کتێبەکەى ڕاوێژکارەکەى کاروبارى ئاسایشى نەتەوەیی کۆشکى سپی سوورە لەوەى "ئۆباما ئاگادارى ئەوە بووە ئێران جوڵە بە داعش دەکات، بۆیەش چاپۆشى لێکردووە، چونکە مەبەستى گەیشتن بووە بەرێکەوتن لەگەڵ ئێران تا ڕێگرى لێبکات لە بەدەستگەیاندنى چەکى ئەتۆمی، ئەنجامەکەشى ڕێککەوتنەکەى ٢٠١٥ بوون".

لەبارەی سووریاش دەڵێت "بەکارهێنانى کیمیاوى لە غوتەی سووریا لەساڵى ٢٠١٤، ئۆبامای ناچار کرد هێڵى سووری لەگەڵ هاوپەیمانان بەکارهێنا بۆ پاراستنى هاووڵاتیانى ئەو وڵاتەو، لەهەمان کاتیشدا وەک کاغەزێکى فشار دژى ئێران بەکاری بهێنێت، بەڵام تاران دووبارە هەڕەشەى ڕاگرتنى دانووستاندنەکانى بەرامبەر واشنتۆن بەرز کرایەوە". کاتێکیش هێرشە کیمیاوییەکەى ئابی ٢٠١٣ لە غۆتە ئەنجام درا، ئۆباما هەڕەشەى لێدانى ڕژێمى بەشار ئەسەدی کرد، دەستبەجێ ئێران نامەیەکى خێرای گەیاندە واشنتۆن لە کشانەوەیان لە دانووستاندنە نهێنییەکان.

کاتێکیش ڕێککەوتنەکان لەتەمموزی ٢٠١٥ واژۆ کرا، ئۆباما بە یاریدەدەرەکانى ڕاگەیاند "هیچ شتێک لەبارەى کەیسى سووریا پێ نەگەیەنن و، بە یەک وشەش بۆ ئەو پرسە گووتى (ئەرکەکە جێبەجێ بوو)".