بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

رووداوێکی هاتوچۆ لە قەسرشیرین ٩ بریندار و گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە

رووداوی هاتوچۆی قەسرشیرین
رووداوی هاتوچۆی قەسرشیرین کە ٤ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا
posted onFebruary 7, 2025
noبۆچوون

 

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان شارەکانی قەسرشیرین - سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.

ئەو رووداوە دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی لە کەمەربەندیی قەسرشیریندا روویداوە و لەودا ماشینێکی پێژۆ و ئۆتۆمبیلێکی بەرز خۆیان بە یەکتردا کێشاوە.

سێ کەس لە سەرنشینەکانی پێژۆیەکە کەوا گیانیان لەدەستداوە، ژن بوون.

هۆکاری ئەو رووداوە، بەگوتەی پۆلیس، لادانی ئۆتۆمبیلە بەرزەکە بووە.

ساڵانە دەیان کەس لە پارێزگای کرماشان لە رووداوەکانی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدەدەن.

بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا تەنیا لە پارێزگای کرماشان ٤٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ هەزار و ٣٨٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ هۆکاری جیاوازیان هەیە، بەڵام هۆکاری سەرەکی بۆ ژمارەی زۆری قوربانییەکان، کوالێتی نزمی ئۆتۆمبیلەکانی بەرهەمی ئێرانە.

خراپی رێگاکان، کوالێتی نزمی ئۆتۆمبیلەکان و هۆکاری ئینسانییەکانی وەک خەواڵووی، کەمتەرخەمی و ... وەک هۆکارەکانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە قەڵەم دەدرێن.