بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مانگرتن لە خواردنی سەكینە پەروانە بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی

مانگرتن لە خواردنی سەكینە پەروانە بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی
posted onSeptember 14, 2024
noبۆچوون

سەكینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە زیندانی ئێڤین، بە یادی "ژینا و عەلی موزەفەری و هەموو قوربانییانی ڕاپەڕینی ١٤٠١" بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مان لە خواردن دەگرێت.

ئەم زیندانییە سیاسییە وتویەتی: عەلی موزەفەری وەرزشوان و ئەندامی تیمی واڵیباڵی لاوانی سایپا بوو، که لە ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بە سێ گولەی هێزه ئەمنییەکانی ئێران لە شاری قوچان، گیانی لەدەست دا.

ئەو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی ژینا ئەمینی چووبووە سەر شەقام و هەرگیز نەگەڕایەو ماڵەوە.

یەك هەفتە دوای کوژرانی عەلی، تەرمی بێ گیانیان لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەی گولەکان ڕادەستی بنەماڵەكەی كرد.

سەكینە پەروانە له ڕاگەیندراوێک لەبارەی هەڵوێستەکەی دەڵێت: "ئێستا، لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختكردووان، بە یادی عەلی و ژینا و سەدان گیانبەختكردووی ڕاپەڕینی ساڵی ١٤٠١، لە ڕۆژانی شەممە ٢٤ی خەرمانان و یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، مان لە خواردن دەگرم".