بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بانگەوازی بنەماڵەی دادخوازان و تێکۆشەرانی کوردستان لە سەروبەندی ساڵیادی شۆڕشدا

بانگەوازی بنەماڵەی دادخوازان و تێکۆشەرانی کوردستان لە سەروبەندی ساڵیادی شۆڕشدا
posted onSeptember 10, 2024
noبۆچوون

ژمارەیەک لە بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و تێکۆشەرانی کوردستان بە بۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" بانگەوازێکیان بڵاوکردەوه.

لەم بانگەوازه هاتووه: "دوای کوشتنی ژینا ئەمینی شەپۆلێکی گەورەی مافخوازی لە کوردستان و پاشان لە سەرتاسەری ئێران سەری هەڵدا کە ڕووبەڕووی سەرکوتێکی دڕندانە بووەوە".

ئەوان له بانگەوازەکەیان چەند خاڵیان خستووەته ڕوو و "خوازیاری دەستنیشان كردنی بكوژان و مامەڵەی یەکلاکەرەوە لەگەڵیان (بەپێی بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی مەسعوود پزیشكیان) و هەروەها خوازیاری بەڕێوەچوونی بەرز نرخاندنی ئاشتیخوازانە" بوونه.

ئەوان هەروەها ڕایانگەیاندووه که: "بەپێی پرۆتۆکۆڵەکانی مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتی و تەنانەت یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێران، مافی خۆمانە بە شێوەیەکی مەزن و شکۆمەند، لە ڕووی ئایینی، داب و نەریتی، فەرهەنگی یادی ئازیزانمان بەرز ڕابگرین". هەروەها ڕایدەگەینن که "٢٥ی خەرمانان وەک ڕۆژی بزووتنەوەی مافخوازیی ژینا ئەمینی" ناو دەنێن و ڕایدەگەیەنێن.

 نووسەرانی ئەو بانگەوازه هەروەها چالاکییەکی تایبەت دەستنیشان دەکەن و دەڵێن: "له هەموو ئەو شوێنانەی کە خوێنی گەنجە خۆشەویستەکانمان بە ناڕەوا بەسەر زەویدا ڕژا، بە دانانی گوڵ و داگیرساندنی مۆم ڕێز لە یادیان دەگرین و بکوژەکانیان مەحکووم دەکەین و لە ٢٥ی خەرماناندا لە سەر گۆڕەكانیان کۆدەبینەوە و گوڵ بەسەر گۆڕەکانیان دەبارێنین".

له کۆتایی بانگەوازەکه هاتووە: "بەپێی بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی مەسعوود پزیشكییان کۆمەڵگەی ئیمە هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توندوتیژانەی ئەگەری لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان تەحەمول ناکات و بەرپرسیای هەر هەوڵێكی پێشبینی نەکراو دەبێ".