بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەسبەسەر كردنی هاووڵاتییەكی پیرانشاری و ئازادبوونی سۆڵماز حەسەنزادە

دەسبەسەر كردنی هاووڵاتییەكی پیرانشاری و ئازادبوونی سۆڵماز حەسەنزادە
posted onAugust 14, 2024
noبۆچوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، "موحسین ئاجی"، له لایەن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو به ئاڤاتودەی ڕایگەیاند، "موحسین ئاجی"، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی بداغ" و دانیشتووی پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییە دوای دوو ڕۆژ لێپرسینەوە بۆ زیندانی نەغەدە گوازراوەتەوە و لە چاوپێکەوتنی پارێزەر و سەردانی بنەماڵەکەی بێبەش كراوه.

تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.

 

سۆڵماز حەسەنزادە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، سۆڵماز حەسەنزادە، خوشکی شەهید محەممەد حەسەن زادە، پاش هەشت ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ و ١٤ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.