بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

كوژرانی كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

كوژرانی كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
ڕەسمێک له عەلی ڕەسووڵی، ئەو کؤڵبەره کورده که بەتەقەی ڕستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژرا
posted onAugust 12, 2024
noبۆچوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی، کۆڵبەرێك بە ناوی "عەلی ڕەسووڵی" خەڵکی شاری مەهاباد لە سنووری سەردەشت بە تەقەی سنووربانانی ئێران كوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە چیای "دووپەزە"ی سەردەشت، تەقەیان لەو كۆڵبەرە كردووە و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ڕێوڕەسمی پرسەی ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژ ١٤٠٣ لە گوندی "كووران"ی شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت.

عەلی ڕەسووڵی تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی گوندی "كووران"ی مەهاباد و دانیشتووی شاری نەڵاس لە سەردەشت، خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە.