بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریكا گرووپێکی شیعەی عێراقی خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە

ئەمریكا گرووپێکی شیعەی عێراقی خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە
posted onJune 18, 2024
noبۆچوون

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەرپرچدانەوەی پیلانه نگریس و دژه مرووییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیار دراوه گرووپی تیرۆریستی "ئەنساروڵڵا ئەوفیا" و سکرتێره گشتییەکەی به لیستی ڕەشی وڵاته یەکگرتووەکان زیاد بکرێت.

بەپێی هەواڵی ڕویترز، واشنگتۆن لە ڕاگەیندراوێک لەمبارەوه دەڵێت: "ئەمریکا خۆی بە پابەند دەزانێت کە بەرەنگاری هەوڵە شەڕانگێزەكانی ڕێژیمی ئێران بێت کە پشتیوانی سەرەکیی تێرۆریزمە لە جیهان. ئامانج لەو کردەوه لاواز کردنی توانای گرووپە میلیشیاکانی سەر به ئێرانه تاکو نەتوانن دژ به بەرژەوەندییەکانی وڵایەته یەکگرتووەکان چالاکییان هەبێت".

لەم ڕاگەیندراوه هاتووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرووپی “ئەنساروڵڵا ئەوفیا” و “حەیدەر ئیبراهیم غەراوی”، سکرتێری گشتیی ئەو گرووپە دەخاتە لیستی تیرۆریستە تایبەتە نێودەوڵەتییەکانەوە.

گرووپی ئەنساروڵڵا ئەوفیا گرووپێکی عێراقیە و که له لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه پاڵپشتی دەکات و بەشێک لە "موقاومەتی ئیسلامی عێراق"ە.

هەر لەم پەیوەندییه ناوەندی ''واشنتۆن ئەنستیتۆ'' له وتارێکدا لەسەر ئرم بابەته تەرکیز دەکاتەوه که "ئەنساروڵڵا ئەوفیاط یەکێک لە گرووپە نیابەتییەکانی سەر بە سوپای قودسی ئێرانه، کە ماوەیەکی زۆرە لەسەر سنووری سووریە جێگیر بووە".