بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هاووڵاتییەکی بانەیی بە هۆی تەقینەوەی کەرەستەی شەڕدا گیانی لەدەست دا

هاووڵاتییەکی بانەیی بە هۆی تەقینەوەی کەرەستەی شەڕدا گیانی لەدەست دا
posted onJune 17, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هادی غونچەدووست"، خەڵکی گوندی "زڵە" سەر بە شاری بانە له پارێزگای سنه بە هۆی تەقینەوەی کەرەستەی شەڕدا، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئاڤاتودەی، ئەم هاووڵاتییە بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە لە ئاکامی تەقینەوەی کەرەستەی شەڕدا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە گیانی لەدەست دا.

بەپێی وتەکانی سەرچاوە خەبەری ئاڤاتودەی، ناوبراو لە کاتی دەسکاریکردنی کەرەستەی شەڕدا تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

هادی غونچەدووست تەمەنی ٣٦ ساڵ و سێ منداڵی هەبووە.