بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

له شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، تورکیا زیاتر لە ٨٠٠ جار بۆردوومانی باشووری کردووە

ئەمساڵ تورکیا زیاتر لە ٨٠٠ جار بۆردوومانی باشووری کوردستانی کردووە
ڕەسمەکه هی ئارشیڤه
posted onJune 16, 2024
noبۆچوون

رێکخراوێکی ئەمریکی رایگەیاند، لە ڕاپورتێکدا ڕایگەیاندا له سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی تاکوو ئێستا، سوپای تورکیا زیاتر لە ٨٠٠ جار بۆردوومانی باشووری کوردستانی کردووە که بەهۆی ئەو ‌هێرشانەوە هەشت شارۆمەند گیانیان لەدەستداوە.

 CPTکه ڕێکخراوێکی ئەمریکییه له ڕاگەیندراوەکەی دەڵێت: "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤، سوپای تورکیا ٨٣٣ هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان هەبووە که بەهۆیانەوە هەشت هاووڵاتی شەهید بوونه."

بەپێی ئەو ڕاگەیندراوه٣٦٥ هێرش و بۆردوومان له پارێزگای دهۆک، ٣٥٦ هێرش و بۆردوومان له پارێزگای هەولێر، ١٠٢ هێرش و بۆردوومان له پارێزگای سلێمانی و ١٠ هێرش و بۆردوومانیش له  شنگال تۆمار کراون.

هەروەها کامەران عوسمان، یەکێک له ئەندامانی ئەم ڕێکخراوه لەمبارەیه ڕایگەیاند: "تەنیا لە دوو رۆژی کۆتایی هەفتەی رابردوو، سوپای تورکیا ٢٧ جار بۆردوومانی زنجیرە چیای مەتین و گەلی رەشاڤای لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لووتکەی کوڕەشەل و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای رانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر، گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن کردووە."

بەپێی ئامرەکانی رێکخراو (CPT)ی ئەمریکی، لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا، هێزەکانی تورکیا یەک هەزار ٥٤٨ جار هێرش و بۆردوومانی خاکی هەرێمی کوردستان و نەینەوایان کردووە.

لەو ژمارە هێرشەی ساڵی رابردوو، 1159 هێرشیان لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی، 228 هێرش لە رێگەی درۆن، 114 هێرش لە رێگەی تۆپباران، سێ ‌هێرش لە رێگەی تەقەکردن و دوو جاریش لە رێگەی تەقینەوەی مین بووە.

هێرشەکانی ساڵی رابردووش بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە: لە پارێزگای هەولێر 475 هێرش، لە پارێزگای دهۆک 517 هێرش، لە پارێزگای سلێمانی 420 هێرش و لە پارێزگای نەینەواش 36 بۆردوومان و هێرشی کردووە.