بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

داواکاریی ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ سزادانی بڕیاردەرانی سزای سێدارەی تۆماج ساڵحی

داواکاریی ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ سزادانی بڕیاردەرانی سزای سێدارەی تۆماج ساڵحی
posted onJune 7, 2024
noبۆچوون

دوانزە ئەندامی کۆماری و دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە نامەیەکدا داوایان لە جۆ بایدن کردووە بڕیاردەرانی دۆسیەی تۆماج ساڵحی سزا بدات و له لیستەی ڕەشی ئەو ولاته زیادیان بکات.

لە نامەكەدا کە لەلایەن برد شێرمەن نوێنەری دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس  بڵاوکراوەتەوە، تۆماج ساڵحی وەک دەنگی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" ناوبراوه.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە کە دانپێدانانی زۆرەملێی تۆماج ساڵحی دوای دەرچوونی سزاكەی، نیشان دەدات کە ئەشکەنجە دراوە و خۆی بە ئاشکرا پشتڕاستی کردووەتەوە.

هەروەها لە نامەکەدا باس لە دادوەر محەممەدڕەزا تەوەكولی کراوە کە دوای دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ تۆماج لەلایەن بەریتانیا و کەنەدا تەحەریم كراوە، بەڵام ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی لەو بارەوە نەگرتووەتەبەر.

هەروەها بە ئاماژەدان بە "یاسای مەگنیتسکی" داوایان لە سەرۆکی ئەم وڵاتە کرد کە مورتەزا بەراتی و محەممەدڕەزا تەوەكولی و هەر بەرپرسێکی تر کە دەستی هەبووبێت لە ئەشکەنجەدان و سزای سێدارەی تۆماج، تەحریم بكەن.