بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەرگس محەممەدی: بەڕێوەچوونی کۆڕیادی ڕەئیسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزڕاگرتنی لەسێدارەدان و کوشتنی خەڵکی ئێرانە

نەرگس محەممەدی: بەڕێوەچوونی کۆڕیادی ڕەئیسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزڕاگرتنی لەسێدارەدان و کوشتنی خەڵکی ئێرانە
AvaToday caption
سەرۆککۆماری پێشووی ئێران یەکێک لەو دادوەرانه بوو که له هاوینی ١٣٦٨ی هەتاوی له دەرکردنی حوکمی کوشتنی نزیک به هفت هزار زیندانی سیاسی، دەستی هەبووه
posted onMay 27, 2024
noبۆچوون

نەرگس محەممەدی براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی و چالاکی مافی مرۆڤ لە کاردانەوە بە بەڕێوەچوونی کۆڕیادی ئیبراهیم ڕەئیسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە ئەمە بەرزڕاگرتن و دەسخۆشی لە سێدارە و کوشتنی خەڵکی ئێرانە.

محەممەدی لە هەژماری ئینستاگرامی خۆیدا سەبارەت بەم کۆڕیادە نووسی: "لە ڕاستیدا ڕۆژیادی ئیبراهیم ڕەئیسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرزڕاگرتنی سێدارەکان و کوشتنی خەڵکی ئێرانە، کاتێ کە دەوڵەتەکان جەلادی مێژوویی و پێشێلکەرێکی مافی مرۆڤ کە تا ڕۆژی مردنی خەریکی سەرکوتی خەڵک بووە پێگەیەکی کەسێکی دێموکرات و ئاشتیخوازی پێ ئەدەن، چی دیکە نابێت چاوەڕوان بین کە کەسانی دیکتاتۆر، جەلاد، سەرکوتکەر و پێشێلکەری مافی مرۆڤ لە جیهاندا سەرهەڵنەدەنەوە".

نەرگس محەممەدی بە ئاماژەدان بە ئاڵای نیوەهەڵدراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی و دڵنیاکردنەوەی زاڵمان، کە لە ڕۆژی مردنیان بەو شێوازە ڕێزیان لێ دەگیرێت، ڕایگەیاندووە کە "کرانەوەی درگای نەتەوە یەکگرتووەکان وەک پەناگایەک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ڕەئیسی، داخستنی درگای شکاوی مافی مرۆڤ لەم ڕێکخراوەدایە و زۆر جێگای داخە".

ئبراهیم ڕەئیسی تاوانکاره
نەرگس محەممەدی براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی و چالاکی مافی مرۆڤ

محەممەدی لە درێژەی پەیامەکەیدا نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە تەنیا و بێپەنا مانەوەی مافی مرۆڤ و ئاشتی و خەڵکی ئێران دەربڕیوە و زیادی کردووە کە بێگومان خەڵکی ئێران بە ئاگادارییەوە دەزانن کە ئیبراهیم ڕەئیسی وەک خولقێنەری خاوەران لە دەیەی ٦٠ و هەروەها لەم ساڵانەی دواییدا کە سەرۆککۆمار بوو بە سەرکوت و کوشتنی خەڵک لە شەقامەکاندا لە کاتی بزووتنەوەی ژینادا، پێگەی تاوانکاری مێژوویی لەم ئاو و خاکەدا هەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە نەبوونی جەلادان و دیکتاتۆرەکان و پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ، هەبوونی ئازادی و سەرکەوتنی خەڵکە.