بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کاردانەوەکان لەمەر کوژرانی ابراهیم رئیسی درێژەی هەیه

کاردانەوەکان لەمەر کوژرانی ابراهیم رئیسی درێژەی هەیه
AvaToday caption
posted onMay 22, 2024
noبۆچوون

دوای تێپەڕبوونی زۆرتر له سێ ڕۆژ له کەوتنەخواری هەلیکوپترەکەی سەرۆککۆماری ئێران و کوژرانی چەندین بەرپرسی پله یەکی ئەم وڵاته، هێشتا کاردانەوەی کەسایەتییه سیاسییەکانی جیهان لەمەر ئەم بابەته درێژەی هەیه.

له نوێترین کاردانەوه لەبارەی بەشداری هەندێک له ڕیبەرانی جیهان له ڕێوڕەسمی  پرسەوسەرەخۆشی ئبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و بەڵاوکردنی پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی مردنی، لیندسی گراهام، سناتوری پلەبەرزی کۆماریخوازان به ئاماژەکردن به تاوانەکانی ئبراهیم ڕەئیسی دەڵێت: "کەس نابێت له مردنی قەساوی ئێران خەمبار بێت. من تەنیا پرسەوسەرەخۆشی خۆم پێشکشی بنەماڵەی ئەو کەسانه دەکەم که بە فەرمانی ڕئیسی کوژراون و هاوخەمی خۆم بۆ خەڵکی ئێران دەردەبڕم که هێشتا له لایەن حکومەتی مەلاکان دەچەوسێنرێنەوه. ئێمه شان بەشانی خەڵکی ئێران ڕاوستاوین و نزای خەیریان بۆ دەکەین که هەتاوی ڕزگارییان له دەسەڵاتی مەلا، بەم زوانه سەرهەڵبدات".

هەر لەم پەیوەندییەدا مارکۆ ڕوبیۆ، سناتوری کۆماریخوازی ئەمریکا، ڕاگەیندراوێکی تایبەتی بەڵاو کردووه و نووسیەتی: "ڕێژیمی تاران یەکێک له خوێنرێژترین تاوانبارانی خۆی لەدەست داوه، ڕەئیسی هەر پێش له سەرۆککۆماری دەستی له کوشتنی ڕۆڵەکانی خەڵک هەبوو و تەنیا میراتەکەی، حکومەتی تیرۆره. جیهان ناتوانێت پاڵپشتییەکانی ئبراهیم ڕەئیسی له تیرۆریسمی نێونەتەوەیی، کۆمەڵکوژی خەڵکی ئێران و پێشڵکارییەکانی دیکەی مافی مرۆڤی، له بیر بکات".

نیکی هیلی، باڵوێزی پێشووی ئەمریکا له نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کوژرانی ڕەئیسی له تۆڕه کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: "ئبراهیم ڕەئیسی بەرپرسی کوژرانی هەزاران شارۆمەندی بێتاوانی ئێرانی بوو. جیهان بەبێ ئەو و ئەمیر عەبدوڵلاهیان، شوێنێکی ئەمنتر دەبێت. ئێستا کاتی زیندوو کردنەوەی گەماڕۆەکان دژ به کۆماری ئیسلامی ئێرانه".

له درێژەی کاردانەوەکان، یه وان ری، نوێنەری پارلەمانی ئاڵمانیا و کەفیلی سیاسی تووماج ساڵحی ڕایگەیاند: "من ناتوانم هاوخەمی خۆم بۆ مردنی کەسێک وەک ڕەئیسی دەرببڕم، تەرکیزی ئێمه لەسەر زیندانیانی سیاسی له ئیرانه. نابێت بهێڵین ڕژیم لەم دەرفەته بۆ سەرقاڵکردنی گشتی، کەڵک وەربگرێت".

مایک پنس، جێگری سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لەمبارەیەدا دەڵێت: "ئبراهیم ڕەئیسی بەرپرسی کوشتنی هەزاران زیندانی سیاسی له ساڵی ١٩٨٨ و کوشتنی ١٥٠٠ شارۆمەندی ناڕازی له خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩، بوو. ئەو هەروەها بەرپرسه لە بەرانبەر ئەو چالاکییه تیرۆریستیانه که کۆماری ئیسلامی له ناوچه پاڵپشتییانی دەکرد ببوونه هۆی کوشتنی ڕۆڵەکانمان. هیوا و نزای من ئەوەیه که مردنی ڕەئیسی ببێته دەرفەتێک بۆ خەڵکی ئێران تاکوو بتوانن کۆماری ئیسلامی بڕۆخێنن و بگەنه ئازادی".

هەر لەم پەیوەندییەدا، عەلی جەوانمەردی، له چالاکانی سیاسی ناسراوی کوردستان و ئێران، له لاپەڕەی تایبەتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسای: "پیرۆزه له خەڵکی ئێران بەتایبەتی دایکانی داخداری زیندانیانی سیاسی که له ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، لەسێدار دران. ئەگەرچی مردنی تاوانکارێکی ئاوا دڵشادکەر بوو بەڵام کاشکا ئەم تاوانکاره له دادگایەکی خەڵکی لێپرسینەوەی لێبکریابا و هەر بەدەستی ئەم دایکانه لەسێدارە بدرابا".