بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەدەستی ئاواتودەی، ڕۆژی هەینی ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری گیلانغەرب هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی حەمزە جەعفەری ناسراو بە بەردین و دوای پشکنین شووێنی ژیانی، دەسبەسەر دەکرێت بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوه.
بەپێی وتەی سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به توندوتیژی لەگەڵ بنەماڵەی بەردین هەڵسەوکەوتیان کردووه و بوونەته هۆی ترس ترس و توقینی بنەماڵەی جەعفەری.
جێگای ئاماژەیه هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و لە سەر دیوارەوە چوونەتە نێو ماڵی بەردین و ئەم هونەرمەندەیان دەسبەسەر کردووه.
حەمزه جەعفەری (بەردین) چەندین ساڵه که چالاکی هونەری دەکات و چەندین گورانی تۆمار کردووه و له نێو خەڵکی گیلانغەرب خۆشناو و جێگای ڕێزه و هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەشەدانی موسیقای ڕەسەنی کوردی لەشارەکەی تەرخان کردووه.
هەروەها ئەم هونەرمەنده بەرپرسه به هاوکاری دڵسۆزانی کورد و کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، نەورۆز و بەرخۆدانی عەفرین سروودگەلێکی بەهێزی تۆمار کردووە.