بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سۆما پوورمحەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە سزا درا

سۆما پوورمحەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە سزا درا
سەرکوتی نەتەوەی کورد له لایەن دەسەڵاتدارانی تارانەوه تا ئەو ڕادەیە بەربڵاو بووه که لەسەدەی ٢١دا ئزن به کورد نادرێت تەنانەت به زمانی دایکی خۆی بخوێنێت و شوێنی مامۆستایانی زمانی کوردیش بووەته گوشەی بەندیخانه.
posted onApril 20, 2024
noبۆچوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی،  سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنە، لە دوو دۆسیەی جیادا، بە کۆی گشتی ١١ ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بۆ کرماشان مەحکووم کرا.

بە وتەی یەکێک له نزیکانی سۆما پوورمحەممەدی بۆ ئاواتودەی، ڕۆژی سێ‌شەممه، ٢٩ خاکەلێوه، دانیشتنی دادگایی کردنی ئەم مامۆستا نیشتمانپەروەره بەڕیوه چوو و به تۆمەتی "پێکهێنای گروپ و تاقم به‌ مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" به ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوه بۆ کرماشان، سزا دراوه.

پێشتر، سۆما له لایەنی لقی ١٠٦ دادگای تاوانی سنه به تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" به یەکساڵ زیندان سزا درابوو که به کۆی گشتی لەم دو دادگایەدا به ١١ ساڵ زیندان سزا دراوه.

سۆما پورمحمدی، که ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین له سنەشه،  له بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی له لایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و له ڕێبەندانی هەمان ساڵ به بارمەتەی یەک میلیارد تمەنی به‌شێوەی کاتی ئازاد کرد.