بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا دەستی بەسەر کشتییەکی هەڵگری چەک و چۆلی ئێرانی ڕاگرت

ئەمریکا دەستی بەسەر کشتییەکی هەڵگری چەک و چؤلی ئێرانی ڕاگرت
٢٠٠ سدوقی هەڵگری چەک و چۆڵی ئێرانی بۆ حەوسییەکانی یەمەن
posted onFebruary 15, 2024
noبۆچوون

سەنتەری فەرماندەیی ناوەندی ولایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سنتکام)، به بلاو کردنی راگەیندراوێک دەڵێت، هێزەکانی بەرپرچدانەوەی خێرای پاسەوانی کەنار سەر بەم فەرماندەییه، له ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوانه توانییان کشتییەکی هەڵگری چەک و چۆڵی ئێرانی له زەریای عەرەب دەستنیشان و پێشی لێبگرن. ئەم کشتییه بەرەو ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حەوسییەکان دەڕۆیشت.

سەنتەری فەرماندەیی ناوەندی ولایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا(سنتکام)، رۆژی پێنج‌شەممه، ٢٦ ڕێبەندان، به بڵاو کردنی ئەم ڕاگەیندراوه له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایدەگەینێت: "هێزەکانمان له هەشتی ڕێبەندانی ١٤٠٢ هەتاوی، توانیان دەست بەسەر کشتییەکی هەڵگری چەک و چۆڵی ئێرانی ڕاگرن که له زەریای عەرەب بەرەو ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حەوسییەکان دەڕۆیشت".

له درێژه‌ی ئەم ڕاگەیندراوه باس لەوە دەکرێت، ٢٠٠ سندوق لە نێو کشتییەکه دۆزراوەتەوه که تێیدا پێکهاتەی موشەکی باڵستیکی مەودا مامناوەند و پێکهاتەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و ئامێری پەیوەندی سەربازی پله یەک و پێکهاتەی هەڵدانی مووشەکی دژه تانک و پێکهاته سەربازییەکانی دیکه بەدی کراون.

سنتکام ئاماژه دەکات که هناردن یان فرۆشتنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئاوا پێکهاتەگەلێکی سەربازی به پێچەوانی بڕیارنامه ٢٢١٦ جڤاتی ئاسایشی نەتەوەه یەلگرتووەکانه.

ئەمریکا دەستی بەسەر کشتییەکی هەڵگری چەک و چؤلی ئێرانی ڕاگرت
کشتیی کۆماری ئیسلامی که هەڵگری چەک و چۆڵ بوون بۆ حەوسییەکان

هەر لەم پەیوەندییەدا ژنرال مایکل ئریک کوریلا، فەرمانده سنتکام وتی: "ئەمه بەشێکی دیکه له سیاسەته تێکدەرانەکانی ئێران له ناوچەیه، بەردەوام بوون له هەناردن و دابین کردنی چەک و چۆڵی پێشکەوتوو بۆ حەوسییەکانی یەمەن پێشڵکردنی ڕاشکاوانەی و ڕاستەوخۆی یاساکانی نێونەتەوەیین. درێژه‌دان بەم چەشنه سیاسەته ئاژاوەگێرانەیەدا، ئاسایشی کشتیرانی جیهانی تێکدەدات وڕەوتی بازەرگانی جیهانی لاواز دەکات".

فەرماندەی سنتکام له درێژەی وتەکانی ڕایدەگەینێت: "ئێمه بەرپرسین له درێژه‌دان به هاوکارییەکانمان لەگەل هاوپەیمانان و دوستانمان بۆ بەرپرچدانەوەی سیاسەتی دوژمنکارانەی ئێران له ناوچه، ئەم هاوکاریه هەموو ڕێگا یاساییەکان لەوانه سزاکانی نەتەوه یەکگرتووەکان و ئەمریکا، له‌خۆ دەگرێتەوه".

جێگای ئاماژەیه، میلیشیاکانی حەوسی دوای دەستپێکی شەڕی غەززه، کۆمەڵێک هێرشی مووشەکییان کردووەته سەر کشتییه بارزگانییەکان له زەریای سوور و کەنداوی عەدەن، که بووەته هۆی پەکخستنی ئاڵوگۆڕی زەریایی له گەڕووی باب المندب و زیادبوونی تێچوی بازرگانی لەم ڕێگایه.