بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سزادانى کچێکی شەقامی ئینقلاب بە ٢ ساڵ زیندانی

سزادرانی یەکێک لە کچانی شەقامی ئینقلاب بە ٢ ساڵ زیندان و پارەیەکى زۆر
posted onJanuary 30, 2019
noبۆچوون

 

یەکێک لەو ژنە لاوانەی کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە حیجابی زۆرەملی، ڕووسەریەکەى لە سەری فڕێدابوو، لە لایەن دەزگای دادوەرى کۆماری ئیسلامییەوە بە دوو سال دەستبەسەرى تەعلیقی سزا درا.

 

پارێزەری لەیلا میر غەفاری گووتویەتی، لەیلا بە هۆی هاتنە نێوشەقام و لابردنى ڕووسەریەکەى، سزاى ٥٠ هەزار تمەنیش دراوە. لە لایەکی دیکە بە تاوانی بێڕێزیی بە خامنەیی بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقیش سزاکەى زیاتر کراوە. محەمەد حوسێن ئاغاسی بە ئێرنای گوتووە "لەیلا غەفاری لە کاتێکدا ویستویەتی بچێتە نێو دادگای شۆڕش و سەرەڕای ئەوەی مانتۆ و کابۆى لە بەر دابووە، داوای لێ کراوە چارشێو بەسەر خۆیدا بدات، بەڵام لەیلا ئەوەی قەبووڵ نەکردووە"، ئەم پارێزەرە باسیشى لەوە کردووە کە "پێیان گوتووە کە حیجابەکەی باش بکات و لە کۆتاییدا بە زۆر چارشێویان بەسەردا داوە ئەوجار بردوویانەتە نێو حیفازەتی دادگا".

بە گووتەی پارێزەری میرغەفاری هەر ئەو پرسەیان وەک بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لێک داوەتەوە و بەمەیش دۆسیەی میرغەفاری قورستر کراوە. لە لایەکی دیکە تاوانی سەرپێچی لە بڕیاڕی هێزی ئینتیزامی و هاندانی خەڵک بۆ بێ حیجابی و ڕووسپیگەری خرابووە پاڵی، بەڵام ئەو تاوانانەی لەسەر لابرا.