بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نامەی سپیدە قلیان لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ پێشانگای کتێبی تۆرین

نامەی سپیدە قلیان لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ پێشانگای کتێبی تۆرین
AvaToday caption
posted onMay 22, 2023
noبۆچوون

لە ڕێوڕەسمێکدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تورین نامەیەکی سپیدە قلیان، هاوکات لەگەڵ ناساندنی وەرگێڕانی ئیتاڵیی کتێبی "تیلاپیا خون هورالعزیم را هورت می كشد" خوێندرایەوە٠
 شاری تورین چەند مانگێک لەمەوبەر ڕەگەزنامەی فەخری بەم چالاکە کرێکارییە بەخشیبوو.

سپیدە قلیان لە نامەیەکدا کە لە زیندانی ئێڤینەوە نێردراوە، نووسیویەتی: "لە خاکێکی دوورەوە نامەیەکتان بۆ دەنێرم کە بەها و کەرامەتی بیرکردنەوە لە هەموو شوێنێک کەمترە و هەوڵی خۆسەپێنەکان بۆ بێدەنگکردنی دەنگی نووسەران و شاعیران"لە هەموو شوێنێکی تر بەرزترە."

ئەو نووسیویەتی ئەو نامەیە "لەو خاکەوە دەنێرم كە سەدەیەك لەمەوبەر فیشەکەکەی بەر دڵی میرزادە عەشقی شاعیری ناوداری مەشڕووتە كەوت، لەو شوێنەی کە دوو ساڵ پێش دەمی بكتان ئابتینی شاعیری داخست".