بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٩٢٨ شوێنی گشتی بەهۆی جێبەجێنەكردنی حیجابی زۆرەملێ داخراون

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٩٢٨ شوێنی گشتی بەهۆی جێبەجێنەكردنی حیجابی زۆرەملێ داخراون
AvaToday caption
posted onMay 18, 2023
noبۆچوون

ڕۆژنامەی ئیعتماد بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٩٢٨شوێن بەهۆی پاباند نەبوون بە حیجابی زۆرەملێ داخراون. ئەم ڕۆژنامەیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ژمارەیە تەنها لەسەر بنەمای هەواڵی بڵاوکراوەی فەرمییە. تاران بە ٢٥٥ یەكە، مازەندەران بە ٢٥٠ یەكە و ئیسفەهان بە ١١٠ یەكە; لەو شارانە بوون کە زۆرترین ناوەندیان داخراوە٠

داخستنی ئەم شوێنە گشتییانە بەشێکە لە  ترس و شەڕی حکومەت لەگەڵ خەڵک بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتە لەدەستچووەکەیان بە هەڵبژاردن و فراوانکردنی ڕووپۆشکردنی ئیختیاری لەلایەن ژنانی کۆمەڵگاوە.