بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر یەکێک لە ناوەندەکانی سوپای پاسداران لە ئیسفەهان

 پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر یەکێک لە ناوەندەکانی سوپای پاسداران لە ئیسفەهان
AvaToday caption
posted onApril 6, 2023
noبۆچوون

  تیرۆر ئەلارم کە میدیایەکی ناحکومی ئیسرائیلە و لە بواری دژە تیرۆر و هەواڵی سەربازیدا کار دەکات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بابەتێکی بڵاو کردەوە و هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیلی بۆ سەر یەکێک لە ناوەندەکانی سوپاى تیرۆریستی پاسداران لە ئیسفەهان پشتڕاست کردەوە.

لەم ئەکاونتە تویتەرییەدا، بە ئاماژەدان بە شوێنی جوگرافیای نزیکی ئەم هێرشە، باس لەوە دەکرێت: سەرچاوە ئێرانییەکان باسیان لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کردووە بۆ سەر زانکۆی ئەمیر ئەلموئمنینی سەر بە سوپای پاسداران لە ئیسفەهان.

هەروەها بەشێک لە دانیشتووانی خۆجێیی ئیسفەهان شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە دەنگی ترسناکی تەقینەوەیەک لە نزیک یەکێک لە یەکە پیشەسازییەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی بیستراوە.