بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەوروپا چیتر بەرامبەر ئێران نەرم نابێت

ئەوروپا چیتر بەرامبەر ئێران نەرم نابێت
posted onJanuary 20, 2019
noبۆچوون

 

هەواڵدەڕی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆڕتێکی توێژینەوەییدا باسی لە چاوپێکەوتنی دیپلۆماتکارانی ئەوروپایی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران کردووە و نووسیویەتی ئارامی ئەوروپا بەرامبەر کردەوەکانی ئێران تەواو بوون و ڕوانگەکانیان هێدی هێدی لە ئەمریکا نیزیک دەبێتەوە.

 

ئەو هەواڵدەرییە لە زمان سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان کە ناوەکانی ئاشکرا نەکردوون، نووسیویەتی: باڵیۆزی فەڕانسە، بەریتانیا، ئاڵمان، دانیمارک، هۆڵەند و بلژیک ڕۆژی ١٨ی مانگی بەفرانبار لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی چاوپێکەوتنیان کردووە. دیپلۆماتکارە ئەوروپاییەکان بە ڕوونی ئەو پەیامەیان بە تاران داوە کە ئەوروپا تاقیکاری مووشەکی ئێران و گەڵاڵە تیرۆریستییەکانی ئێران لە وڵاتانی ئەوروپایی قەبووڵ ناکات.

ئەو پەیامە بووە هۆی تووڕەبوونی محەمەد جەواد زەریف و لە هەنگاوێکی نادیپلۆماتیکدا دانیشتنەکەی بە جێ هێشت و دەرگەی دیوەکەی پێک دادا. ڕۆژێک دوای ئەو چاوپێکەوتنە بوو کە یەکیەتی ئەوروپا یەکەمین گەمارۆکانی خۆی دژی ئێران لە دوای ڕێککەوتنی ساڵی ١٣٩٤ ڕاگەیاند.

بە گووتەی ڕۆیتەر. ئەو هەڵسوکەوتەی ئەوروپاییەکان بەرامبەر کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆی نیزیکبوونەوەی ڕوانگەکانی نێوانیان لەگەڵ ئەمریکا. شایانی باسە دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا مانگی گوڵانی ڕابڕدوو هەر بەو هۆکارانە بڕیاڕی دا لە ڕێککەوتنی بەرجام بێتە دەرەوە.