بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

١٩ میلیۆن ئێرانی ساڵی ڕابڕدوو گوێیان لە مۆسیقا نەگرتووە

١٩ میلیۆن ئێرانی ساڵی ڕابڕدوو گوێیان لە مۆسیقا نەگرتووە
posted onJanuary 20, 2019
noبۆچوون

 

ناوەندی ئاماری ئێران لەم ماوەیەدا ڕاپۆڕتێکی بە ناوی "فەرهەنگی ڕەفتاری بنەماڵەکان" بڵاو کردووەتەوە کە باس لە هۆگری خەڵکی پارێزگا جیاوازەکانی ئێرانی بە موسیقی دەکات.

 

لەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە لە کاتێکدا کۆی گشتی دانیشتووانى ئێران لە ٨٠ میلیۆن کەس زیاترە، کەچى لەم ژمارە زۆرە لە ساڵی ڕابڕدوودا ١٩ میلیۆن و ٤٥٤ هەزار  و ٤٦٧ کەس تەنانەت گوێیان بۆ هیچ جۆرە موسیقییەک نەگرتووە کە دەکاتە ٣٢.٣%ى دانیشتووانى هەموو ئێران.

هەر بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە لە نێو ئەو ٤٠ میلیۆن کەسەی کە گوێیان داوەتە مۆسیقا، ٢٣.٥ کەسیان بە موبایل گوێیان لێ گرتووە. ئامێرێک کە بە هۆی لەدەستدابوون و ئیمکانی گوێدانە موسیقا بە تەنیایی و لە ڕێگەی هیدفۆنەوە بە ڕێژەی ٥٧.٦ لەسەدە. بە پێی ئەو توێژینەوەی کراوە، ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و سەتەلایت لە پلەکانی دوایی دان و دەکرێ ئەو پرسە گرێ بدرێتەوە بەوەی دەنگ و ڕەنگی ئێران ناتوانێ خواست و حەز و سەلیقەى موسیقی خەڵک بە هۆی سیاسەتەکانی و ڕوانگەکانی بەرامبەر بە موسیقا و نەبوونی بەرنامەی تایبەت بە موسیقی، نەهێنانی هەنەرمەندانی جۆراوجۆ و کەڵکوەرنەگرتن لە هونەرمەندای پلەبەرزی ئەو وڵاتە، بهێنێتە دی.

ئێرانییەکان و موزیک

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە، ٥٧ میلیۆن و ٦٣٩ هەزار و ٥٥٤ کەس کە دەکاتە ٩٥.٥ لەسەدی کۆی دانیشتووانى سەروو ١٥ ساڵی ئێران هیچ کۆنسێرتێکیان بە درێژایی ساڵی ١٣٩٥ نەدیوە و تەنیا ٢ میلیۆن و ٧٠١ هەزار  و ٤٩٢ کەس توانیویانە کۆنسێرت وەک بەشێک لە خۆشگوزەرانییەکانی خۆیان دابنێن.

گیلانی و سنەیی و تارانییەکان پێشەنگی گوێدانە موسیقین ئەویش بە  تەرخانکردنی ٢ کاژمێر و ٢٩ خولەک لە ١٦٨ کاتژمێری حەوتوو. شایانی باسە لە ئێران موسیقی پاپ زۆرترین ویستی لەسەرە.