بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەدات

 کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەدات
AvaToday caption
posted onFebruary 28, 2023
noبۆچوون

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران چیتر بونی بنکە و بارەگای هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان "قبوڵ ناکات و دەبێت سەرجەمیان دابخرێن، بەپێچەوانەوە وەڵامێکی بەهێزمان دەبێت بۆ ئەوانەی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەییمان دروست دەکەن". 

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ دوشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای ناوخۆیی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوایین کۆبونەوەی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا جگە لە باسکردن لە برەودان بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان، باس لە چالاکی گروپە چەکدارییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە لە هەرێمی کوردستان و، "ئێمە بە ڕونی ئەو پەیامەمان هەبو کە ئێران چیتر بەرگە ناگرێت گروپە تیرۆرستییەکان لەسەر سنورەکانی هاتوچۆ بکەن".