بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بە بێ درووستکردنی گۆڕان هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕوو نادات

بە بێ درووستکردنی گۆڕان هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕوو نادات
posted onJanuary 19, 2019
noبۆچوون

 

لە سێیەمین ساڵوەگەری جێبەجێکردنى ڕێککەوتنی بەرجام، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی بەرپرسی نوێنەرایەتییە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا لە دونیادا قسەی کرد و جەختی لە خراپی ڕیککەوتنەکە و زێدەکردنی گوشارەکانی سەر ئێران کردەوە.

 

مایک پێنس جێگری سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار لە کاتی قسەکردن لە کۆنفڕانسەکە گووتی: ئەمریکا لەبەرامبەر ڕژێمە سەرەڕۆ و یاخییەکاندا دەوەستێتەوە، بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە هیوای زاڵکردنی هەژمۆنی خۆیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرە بە تیرۆر و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە دەدات.

مایک پێنس لە درێژەی قسەکانیدا گووتی سەرۆک ترامپ سوورە لەسەر ئەوەی بەرامبەر دەوڵەتە سەرکەشەکان بوەستێتەوە. ترامپ بەڵینی ئەوەی دابوو لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی بوەستێتەوە و دەبینین کە کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووى زۆرترین گوشار و گەمارۆ بووەتەوە. جێگری سەرکۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوەکی ئێران گووتی "ڕێککەوتنی خراپی بەرجام تەنیا خزمەتی ئەو مەلایانەی دەکرد کە ڕۆژانە خەڵکی ئێرانیان سەرکوت دەکرد".

دوای ئەوەی دۆناڵد  ترامپ بڕیاڕی کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دا، گەمارۆکان لە دوو خوولی ٩٠ و ١٨٠ ڕۆژە بگەڕێتەوە سەر کۆماری ئیسلامی.

مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکی جۆزەردان بە ڕاگەیاندنی ستراتیژی نوێی ئەمریکا لەمەڕ ئێران ١٢ خاڵی لەبەردەم کۆماری ئیسلامی دانا کە لە ڕاستیدا دەبنە هۆکاری گۆڕینی ڕەفتارەکانی کۆماری ئیسلامی.