بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوردەکانی ڕۆژاوا ناوچەی ئارامی بن دەسەڵاتی تورکیە قەبوڵ ناکەن

کوردەکانی ڕۆژاوا ناوچەی ئارامی بن دەسەڵاتی تورکیە قەبوڵ ناکەن
posted onJanuary 17, 2019
noبۆچوون

 

مەرجی قەبووڵکردنی ناوچەی پارێزراو لە لایەن کوردانی ڕۆژاوا، بەڕێوەبردنی ئەو هەرێمە لە لایەن ڕێکخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان یا وڵاتێکی بێلایەن.

 

ئاڵدار خەلیل بەرپرسی بەسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی" تەڤدەم" لە ڕۆژاوای کوردستان ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هەواڵدەڕی هاواردا گووتی: ناوچەی پارێزراو لە کاتێکدا قەبوڵ دەکەین کە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یاخود وڵاتێکی بێ لایەن بەڕێوە بچێت.

ئاڵدار خەلیل سەبارەت بە بانگەشەی تورکیە بۆ بەئەستۆگرتنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریە کە دەبێتە جوگرافیای ڕۆژاوای کوردستان گووتی: ئێمە چاوەڕێین بزانین ڕوانینی ئەمریکا و تورکیە سەبارەت بە ناوچەی ئارام چ دەبێ، ئەمریکا تا ئێستا ڕوون نییە نێوەرۆکی ئەو ناوچەی ئەمنەی باسی دەکات چییە و ئەگەر بیانهەوێ سەرپەرشتی ئەو ناوچە پارێزراوە بە تورکیە بسپێرن ئێمە لە دژی دەوەستینەوە. دوای بڕیاڕی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕۆژاوای کوردستان و لە مەترسی کەوتنی ئاسایشی کوردەکانی ڕۆژاوا لە لایەن دەوڵەتی تورکیە کابینەی ترامپ تووشی شلەژانێکی زۆر بوو و چەند کەس لە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ئەمریکا بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەو بڕیاراەی ترامپ دەستیان لە کار کێشاوە.

شایانی باسە پێشتر ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاندبوو کە کوردەکانی ڕۆژئاوا ناچارن لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوتن بکەن کە ئەوەش بە مانای دوور کەوتنەوەی هێزەکانی سوریەی دێموکڕاتیک لە ئەمریکا دێت.

ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش زۆرترین یارمەتی بە کوردەکانی ڕۆژاوای کوردستان کرد و چەندین شاری گەورەی سوریەی بە هاوکاری ئەو هێزە لە داعش پاک کردەوە.