بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فڕۆکەیەکى سوپاى پاسداران لە کەرەج کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکى سوپاى پاسداران لە کەرەج کەوتە خوارەوە
posted onJanuary 14, 2019
noبۆچوون

 

ئەمڕۆ بەیانى دووشەممە ٢٤ى بەفرانبار، فڕۆکەیەکى باربەرى بۆئینگى ٧٠٧ى سوپاى پاسداران، لە ناوچەیەکى نیشتەجێبوونى شارى کەرەج کەوتە خوارەوە، هەرچەندە سەرەتا کۆمارى ئیسلامى ویستى هەواڵ و خەسارەکە سانسۆڕ بکات، بەڵام دواتر دەرکەوت کە لە ١٦ سەرنشینەکەى تەنیا یەکیان ڕزگارى بووە.

 

کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە کە بە هۆى کێشەى تەکنیکییەوە بووە، بە پێى قسەى سەرۆکى تەنگەتاوێ (ئۆرژانس)، ئەو ماڵەى فڕۆکەکەى لەسەر کەوتووەتە خوارەوە، "بەتاڵ" بووە، بەڵام لەو وێنە و ڤیدیۆیانەى کە دەست ئاڤاتودەى کەوتوون ئەم کارەساتە بووەتە هۆى وێرانکردنى زیاتر لە چەندین ڤیلا و خانووى خەڵکى سڤیل.

فڕۆکەکە کە لە باندى فەتحى سەفادەشتى فڕۆکەخانەى کەرەجەوە هەستاوە، زۆرى پێ نەچووە کەوتووەتە خوارەوە. فڕۆکەکە ١٦ کەسى هەڵگرتووە کە ١٥ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و لەم ژمارەیە تەنیا یەکیان ژن بووە بە ناوى " مریەم زارعی نژاد" و تەنها یەک کەسیش بە زیندوویی ماوەتەوە کە ئەویش فەرشاد مەهدەوى نژادە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى و کۆنتڕۆڵى قەیرانى پزیشکى قانونى ئێران بڵاوى کردووەتەوە کە تا ئێستا ١٥ جەستەیان لە نێو فڕۆکەکە دەرهێناوەى و گواستوویاننەتەوە بۆ پزیشکى یاسایی پارێزگاى ئەلبورز کە بریتین لە:

١.  غەفوور قەجاوەند

٢. محەمەد باقر نەدری

٣. جەواد سلێمانی

٤. محەمەد عەبدلی

٥.  عەزیراله عەلیزاده

٦.  سەعید قاسمی

٧.  فەریدون شێخی

٨.  شاکر ئاجرلوو

٩.  مریەم زارعی نژاد

١٠. عەلی ئەفرووغ

 

ناسر چەرخساز، بەڕێوەبەرى گشتى هیلالى ئەحمەرى ئەلبورز گوتوویەتى کە "لاشەکان هەموو دەرهێنراون، بەڵام هەندێکیان ناناسرێنەوە. ناوى ئەو سەرنشینانەى کە هێشتا بە تەواوى نەناسراونەتەوە و تا ئێستاش پزیشکى داد خەریکى توێکارییانە، بریتین لە:

١. محەمەد ڕەزا تاهیری

٢. مستەفا مەحموودی

٣. جەواد مرادی

٤. حەمید ڕەزا لوتفیان

٥. داوود زوولفەقاری

شایەنى باسە هەر لە نێو فڕۆکەکەشدا ٣٠ تەن گۆشتى سوورى ئاژەڵان کە ٧٠٠ لاشەى مەڕ بووە، دەبینرێت کە زۆرێکیان لێ هێناوەتە دەرەوە.

 

هەندێک لە وێنەکانى کارەساتەکە:

لاشەى بەشێک لەو ٧٠٠ سەر مەڕەى کە لە نێو فڕۆکەکە بووە

لاشەى بەشێک لەو ٧٠٠ سەر مەڕەى کە لە نێو فڕۆکەکە بووە

دیمەنێک لەو ڤێلایەى کە فڕۆەکەى لێ کەوتووەتە خوارەوە

دیمەنێک لەو ڤێلایەى کە فڕۆەکەى لێ کەوتووەتە خوارەوە

دوو لە لاشەى گیانلەدەستدراوان

دوو لە لاشەى گیانلەدەستدراوان

دیمەنێک لە کارەساتەکە لە نێو یەکێک لە خانووە ڕووخاوەکانەوە

دیمەنێک لە کارەساتەکە لە نێو یەکێک لە خانووە ڕووخاوەکانەوە

لاشەى فڕۆکە تێکشکاوەکە

لاشەى فڕۆکە تێکشکاوەکە

دیمەنى دەرهێنانى سەرنشینە گیانلەدەستدراوەکان

دیمەنى دەرهێنانى سەرنشینە گیانلەدەستدراوەکان

دیمەنى تێکشکانى فڕۆەکەکەى سوپاى پاسداران

دیمەنى تێکشکانى فڕۆەکەکەى سوپاى پاسداران