بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نرخی خانوبەرە ٤٠% زیادی کردووە

نرخی خانوبەرە ٤٠% زیادی کردووە
زۆرى کرێخانوو تەنگی بە خەڵکی هەژاری ئێران هەڵچنیوە
posted onJanuary 9, 2019
noبۆچوون

 

دابینکردنی خانوو بە نرخی گونجاو ئەو ڕۆژانە بووەتەوە ئارەزوویێکی دوورەدەست، بە جۆرێک کە کرێنشیان بۆ وەدیهێنانی ئەو ئاواتەیان لە ژیانی نێو شارەکان دوور دەکەونەوە و ڕوو لە پەرواێزنشینی دەکەن.

 

یەکێک لە پڕ قیل و قاڵترین بازاڕەکان بازاڕی خانوبەرەیە، چیرۆکێکی زۆر و سەمەرە کە بە بەهایەکى زۆر گران جێگەی بە چینی نێوەڕاستى کۆمەڵگە تەنگ کردووە و ڕۆژ دواى ڕۆژ ژیانیان تووشی ناخۆشی دەکات.

بازاڕی خانووبەرە لە ئێران هیچ کات دۆخێکی سەقامگیری نەبووە و ئەو ڕۆژانە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی کرێخانوو سەری لە ئاسمان دەسوێ و کرێنشینانی لەگەڵ کێشەی گەورە ڕووبەڕوو کردووەتەوە. گرانبوونی تێچووی کڕینی خانوو وای کردووە ئەو ڕۆژانە کەم کەس بیر لە کڕینی خانوو بکاتەوە بە هۆکاری ئەوەی داهاتی کەم و نرخی لەسەرێ لە بنەڕەتدا توانایی کرینی ماڵی لە خەڵک هەستاندووەتەوە.

دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی توانایی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی ماڵ و خانووی نییە و دەزگاکانی چاوەدێری بە کردەوە هیچ کارێکیان بۆ هێنانەخوارێی نرخەکان لە دەست نایێت. لە لایەکی دیکە خاوەن مڵک و ماڵەکان بۆخۆیان و سرنجدان بە بێ پلانی دەسەڵات بە ئارزوومەندانە نرخەکان زیاد دەکەن.