بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئایا ئەمەریکا بەردی بناغەی باڵوێزخانەی واشنتۆن لە کوردستانی دانا؟

هۆکاری هەڵبژاردنی کوردستان بۆ گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهان چی یە؟
هۆکاری هەڵبژاردنی کوردستان بۆ گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهان چی یە؟
posted onApril 23, 2018
noبۆچوون

 

پڕۆژەیەکی ٦٠٠ میلیۆن دۆلاری بۆ سازکردنی گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهان دا زۆرترە لە بڕە پارەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە زۆر وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، ئەمەریکای لاتین و ئەفریقا.

ڕەوتی ڕووداوەکان بەرەو بە دەوڵەت کردنی کوردستانە؛ ڕەنگە کوردی باشوور کێشەی ناوخۆیی و دووبەرەکی و گەندەڵی وای لێکردبێت کە بیری دامەزراندنی دەوڵەت لەنێویاندا لاواز بووبێت بەڵام بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکای دەوری کۆمارییەکان و ئەمنی قەومی ئیسرائیل وەک وڵاتێکی شوێن دانەر لەسەر ڕۆژئاوا، ئەوە دەخوازێ کە دەست تێوەردانێک لە جوغرافیای ناوچەکەدا بکرێت و هێندێک وڵات پارچە پارچە بکرێن. لەبەر ئەوەی هەم کۆنتڕۆڵیان هاسانترە، هەم باشتر دەکرێ نفوذیان تێدا بکەن و نابنە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا.

هێشتا دیار نییە سەرکردایەتی کوردستان و حیزبە سیاسییەکانی چەندە هەستیاربوونی وەزعەکەیان پێ گرینگە؛ بەڵام ئەوەندە دەزانم کە ئاڵ و گۆڕەکان خێراتر لەوەی بیری لێ دەکەینەو، ڕوو دەدەن.

 کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر 600 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و، بە 4 ساڵ لەسەر رووبەری 200 هەزار مەتر دووجار لەسەر رێگای هەولێر - شەقڵاوە دروستدەکرێت.  کۆمپانیای EYPی ئەلبانی کە بارەگاکەی لە  نیویۆرکە، سەرپەرشتی کاری تەلارسازی باڵەخانەکە دەکات.

هۆکاری هەڵبژاردنی کوردستان بۆ گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهان چی یە؟