بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوردەکانی ڕۆژاوا: ناچارین لەگەڵ دیمەشق ڕێک کەوین

کوردەکانی ڕۆژاوا: ناچارین لەگەڵ دیمەشق ڕێک کەوین
پەکەکە سەرى لە کوردەکانى ڕۆژاوا شێواندووە!
posted onJanuary 6, 2019
noبۆچوون


وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ، ڕێدور خەلیل بە هەواڵدەڕی ڕۆیتەرزی گوتووە ئیمە ناچارین بۆ بنیادنانی هەرێمێکی خودموختار لەگەڵ دیمەشق ڕێک بکەوین.

 

ئەو گۆڕانکاریانە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا بڕیاری کشانەوەى هێزەکانی ئەمریکاى لە سوریە دا. لە شەڕ دژی داعش ئەمریکا پشتیوانی لە کۆمەڵێک گرووپی سوریە کرد، یەکێک لەو گرووپانە یەکینەلانی پاراستنی گەل "یەپەگە" بوو کە کاکڵی سەرەکی هێزەکانی سوریەی دیموکرات پێک دەهێنن.

سەرچاوەیەکی هێزەکانی سوریەی دیموکرات ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار بە هەواڵدەری ڕۆیتەرزی گووتبوو "کوردەکانی سوریە لە هەوڵی ئەوەدان بە نێوبژیوانی ڕووسیە لەگەڵ بەشار ئەسەد ڕێک بکەون".  ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ لە پاش کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ کابینەکەى لە واشنتۆن بە ڕۆژنامەنووسانى گوت کە ئێمە پاڵپشتى کوردەکان دەکەین هەرچەندە پێمان ناخۆشە کە کوردەکان نەوت بە ئێران دەفرۆشن.

 جان بۆڵتن ڕاوێژکارى ئاسایشى ئەمنی نەتەوەیی ئەمریکا گوتى " دەرچوونى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریە بەوەوە بەستراوەتەوە کە دڵنیایی هەبێت لەوەى کوردەکان بەرامبەر هێرشى تورکیا پارێزراو بن" و باسیشى لەوە کردبوو کە بڕیارى لەناکاوى دۆناڵد ترامپ لەبارەى دەرچوونى هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لە سوریە، پرسیارى زۆرى لەمەڕ ئایندەى ئەو وڵاتە و دۆخى کوردەکان کە واشنتۆن پشتى گرتوون، هاتنە گۆڕێ، کەچى لە بەرامبەردا جەمیل بایک هاوسەرۆکى کەجەکە لە گفتوگۆیەکى لەگەڵ میدیاکانى خۆیان ڕاستەوخۆ گوتبووى "پەکەکە دەچێتە بەرى ئێران دژى ئامریکا و لەگەڵ ڕووخانى ئێران نییە!" و هەروەها تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى کە پێشتریش بە چەندین بەڵگە نێزیکى پەکەکەى لە کۆمارى ئیسلامى بڵاو کردبووەوە، ئەم ڕستانەشى لە نێو قسەکانى هێنابوو، هەرچەندە ئەم قسانەى زۆرینەیان لە نێو میداى پەکەکە و لە زاراوەکانى کرمانجى ژووروو و نێوەڕاست و زمانى فارسى سانسۆڕ کردبوو و تەنیا لە زمانى تورکیدا هێنرابووەوە:

▫️  هەوڵێک هەیە بۆ دروستکردنى هاوپەیمانى دژى ئێران.
▫️ ئێمە وەک پەکەکە دژى ئەو هەوڵە دەوەستینەوە.
▫️  ئەمریکا دەیهەوێت سەرلەنوێ لە بەرژەوندى خۆى، دیزاینێکى نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتى ناڤین دانێت.
▫️  ئەمریکا لەم پلانەیدا ڕووبەڕووى هەندێک هێرش و بەرپەرچدانەوە دەبێتەوە.
▫️  ئەمریکا، پەکەکە وەک کێشەیەکى گەورە بەرامبەر خۆى دەبیێت.
▫️  لە هەمان کاتیشدا ئێران بۆ خۆى کێشەیەکى گەورەیە بەرامبەر ئەمریکا.
▫️  ئەمریکا دەیهەوێت ئەم لەمپەر و هەڕەشانە لەسەر ڕێگەى خۆى نەهێڵێت.
▫️  ئەمریکا دەیهەوێت تورکیا و عێراق و کوردەکان دژى ئێران لەبەرەیەکدا کۆ بکاتەوە.
▫️  دواتر ئەم بەرەریە دژى ئێران دەجووڵێنێت و کاریان پێ دەکات.
▫️  لەم کاتەدا ڕۆڵى پەکەکە زۆر گرنگە، بۆیە ئێمە ناهێڵین کوردەکان بچنە نێو ئەو بەرەیەى ئەمریکاوە.
▫️  هەر لەبەر ئەمەشە کە ئەوان دەیانهەوێت پەکەکە لەنێو بەرن.
▫️  ئەمریکا کە لە ١٥ى سەرماوەز گەمارۆ نوێیەکانى خستە سەر ئێران، لە ڕۆژێک دواتر دژى پەکەکەش پیلانەکەى ئاشکرا کرد.

 بە پێى لێکدانەوەى شڕۆڤەکارانیش، شەڕڤانانى کورد کە لە باکوورى سوریە لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان دژى داعش شەڕیان کرد و ئەو هێزە تیرۆریستییەیان تێک شکاند، ئەگەرى هەیە پاش پاشەکشێى هێزەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە بکەونە بەر هێرشى دوژمنە دێرینەکەیان واتە تورکیا!

دوای دەستبەسەرداگرتنەوەی ٧٠ لەسەدی خاکی سوریە لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی سوریە بە پاڵپشتی سوپای قودس و ڕوسیە، ئێستا وڵاتان جارێکی دیکە خەریکن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق ئاسایی دەکەنەوە.

هەر لەو پەیوەندیەدا بەریتانیا ڕایگەیاندووە ئەوان ناچارن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق ئاسایی بکەنەوە. شایانی باسە ئەو بڕیارەی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دوای ئەوە دێت کە دەوڵەتی تورکیە پێداگری دەکات لەسەر هێرش بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ئەویش دوای چوونە دەری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی چۆمی فوڕات.