ڕۆژى ٣١ى جۆزەردانى ١٤٠٠ى هەتاوى، پۆلیسى تورکیە ٩ پەناخوازى کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستانى کە دەیانهەویست بە شێوەی نایاسایی بگەنە ئەوروپا، دەستبەسەر و بە بیانووى ئەوەى بەڵگەى ناساندنى ئەم پەنابەرانە لە دەستى قاچاخچییە ئەنیسانییەکان بووە، وایان زانیوە پەنابەرى سورین و لەگەڵ دەیان پەناخوازى دیکەى سوریە لە سنوورى غازى عەنتاب دیپۆرتى سوریەیان کردوونەتەوە.
لەو کاتەوە تا ئێستا ئەم پەناخوازانە لە ئەعزازى سوریە لە لایەن میلیشیا چەکدارەکانى سوریەوە دەستبەسەر و ئێستا گواستراونەتەوە بۆ دەروازەى بابولسەلام لە نزیکى سنوورى سووریە و دۆخی ژیان و تەندرووستیان زۆر خراپە.
هەر بۆیە داواى لە ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ دەکەین کە بەهاناى ئەم پەناخوازانەوە بچن و داوا لە گرووپە دەسەڵاتدارەکانى دەروازەى بابولسەلامى سوریە بکەن کە ئەم ٩ پەناخوازە ڕۆژهەڵاتییە ئازاد بکەن.
ناوى پەناخوازە دەستبەسەرەکان بریتییە لە:
ئەفشار ڕۆستەمی
بەهمەن شادرەوان
فەردین دروێشی پوور
موبین وەڵەدبەیگی
سامرەند خزرپوور
سەعید ئەحمەدی
هیدایەت ڕۆخزادی
سیاوەش (دەماوەند) پاکسرشت
مەسعوود حەیدەری