بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسرائیل هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبییە دژی ئێران

ئیسرائیل هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبییە دژی ئێران
ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دانوستان ناکات
posted onJanuary 2, 2019
noبۆچوون

 

لە چاوپێکەوتن لەگەڵ تەلوزێنی گلوبلوی برێزیل بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیڵ گووتویەتی وڵاتەکەی سەبارەت بە ئێران لەگەڵ وڵاتانی عەڕەبی هاوپەیمان دەبێت.

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەی قسەکانیدا باسی ئەوەی کردووە وڵاتانی عەڕەبی ئیسرائیڵ وەک هاوپەیمانی سەرەکی خۆیان لە پێوەندی لەگەڵ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مەترسییەکانی ئێران و گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی دەبینن. ئەو قسانەی نەتانیاهۆ وەک شۆڕشێک لە پێوەندی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەڕەبیدا لێکدانەوەی لەسەر دەکرێت.

 

هەواڵدەری فەڕانسە ئەو قسانەی نەتانیاهۆی سەبارەت بە پیوەندی ئیسرائیل و وڵاتانی عەڕەبی بە شۆڕشێک نێوزەد کردووە.

بنیامین نەتانیاهۆ لەو چاوپێکەوتنەدا گووتبوی: ئیسرائیل نیشانی داوە کە لە شەڕی دژی ئیسلامی بناژۆخواز کە شیعەکانی ژێر ڕێبەری ئێران وهەروەها سونییەکانی ژێر رێبەڕی داعش و ئەلقاعیدە لە خۆ دەگرێتەوە بە شێوەیەکی چالاک بوونی هەیە.

سەبارەت بە نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ هێزە فەلەستینییەکان نەتانیاهۆ بە داخ بوونی خۆی دەربڕیوە و هاوکات ئەوەشی هێناوەتە زمان کە نیوەی هێزە فەلەستینیەکان حەڵقە بە گوێی ئێران و گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکانن.

نەتانیاهۆ لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری تەلوزێنی گلوبلو کە لێی پرسیبوو ئاخۆ ئیسرائیل ئامادەیە لە گەڵ ڕیبەرانی ئێران دانووستان بکات گووتبوی تا ئەو کاتەی ئێران هیوای لە نێو بردنی ئێمەی هەبێت وەڵامی من نەخێرە.