بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەمیرتاش: وەڵامی کەسانی بێڕێز نادەمەوە

دەمیرتاش: وەڵامی کەسانی بێڕێز نادەمەوە
AvaToday caption
posted onOctober 31, 2021
noبۆچوون

 سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەڵێت، وەڵامی ئەو بێڕێزییانە ناداتەوە، کە لە بەرامبەریدا کراون و دەشڵێت؛ با ئێمە کاری خۆمان بکەین.

 

لە توویتەکەی دەمیرتاشدا، کە رۆژی چوارشەممە ٢٧_١٠_٢٠٢١ لە تویتەری خۆی بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە: "دەڵێم با وەڵامی ئەو بێڕێزانە نەدەمەوە، وەڵامی ئەو بێ تەربیەتانە نەدەمەوە، هەر بۆیەش وەڵامیان نادەمەوە. چونکە ئەو بێ تەربیەتانە ناتوانن رۆژەڤی خەڵک دیاری بکەن".

 لە بەشی دووەمی توویتەکەدا هاتووە:"با ئێمە سەرقاڵی کاروباری خۆمان بین. با دەست بخەینە ناو دەستی یەکدی و وڵات لەم قات و قڕییە رزگار بکەین و رێکی بخەینەوە".

 ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی ئاکپارتی و مەهەپە کە هاوپەیمانن، چەند جارێک رەخنەیان لە جەهەپە گرت بەوەی لەگەڵ هەدەپە رێککەوتووە، هاوکات دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستەواژەی "تیرۆرست"ی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش بەکارهێنا. هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی لە کەناڵی فۆکس گرت بەهۆی ئەوەی باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاشی کردووەتە میوانی گەشتی هەواڵەکان.